ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لا عه‌ولا روستایی
به سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێز شێخ نیاز راغب دێگه‌یی، به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له‌به‌رواری 26/6/2011 كۆبونه‌وه‌یه‌كی فراوانی كارگێڕ‌و، ئه‌ندامانی لق‌و، به‌رپرسانی ناوچه‌كانی سه‌ر به لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێز به‌رپرسی لقی هه‌ولێر، جه‌ند ته‌وه‌رێكی گرینگی خه‌سته روو سه‌باره‌ت به‌ره‌وشی ئێستای هه‌رێمی كوردستان‌و، كاروباره‌كانی یه‌كێتی زانایان‌و، داوای له زانایانی ئاماده‌بوو كرد، رۆڵی به‌رچاو بگێرن له زیاتر گرینگی‌دان به خزمه‌تكردنی ئاین‌و زانایانی شاری هه‌ولێرو ده‌وروبه‌ری.
شایانی باسه: دواتر به‌ڕێزیان گوێی له پێشنیار‌و ڕاو سه‌رنجه‌كان گرت‌و، گفتوگۆ سه‌باره‌ت به كاراكردنی رۆڵی دامه‌زراوه ئاینیه‌كان‌و، زیندوكردنه‌وه‌ی بۆنه‌ئاینیه‌كان، به تایبه‌تی له پێشوازی شه‌وڕۆی پێغه‌مبه‌ر (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) كرا.
|