ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر: معروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له ئێواره 28 / 6/ 2011ز، مامۆستا مه‌لا یحیا كاریتانی كۆچی دوای كرد، لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، هاوخه‌می خۆی ده‌ربری بۆ بنه‌ماله‌ی مامۆستای كۆچ كردوو‌و، پرسه نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆشبوو مامۆستا مه‌لا یحیا كاریتانی كرد.
كه ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
[به‌ناوی خوای گه‌وره‌ومیهره‌بان]
[كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ]
بۆ / بنه‌ماڵه‌ی خوالێخۆش بوو مامۆستا مه‌لا یحیا كاریتانی
به‌داخه‌وه سه‌رله ئێواره‌ی 28 / 6 / 2011 هه‌واڵی كۆچی دوایی (مامۆستا مه‌لا یحیا كاریتانی) مان پێگه‌یشت، بۆیه ئێمه له لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان ، پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی جه‌نابتان وبنه‌ماڵه‌كه‌تان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین، وه تكاكارو خوازیارین له‌په‌روه‌ردگاری مه‌زن، سێبووری وئارامیتان بدات‌و، مامۆستای خوالێخۆشبووش بخاته ژێر ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانی خۆی .
إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ
|