راگه‌یاندنی لق:
له به‌رواری 28/6/2011 به مه‌به‌ستی به سهركردنهوهو،له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون، شاندێكی لقی رانیه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان به‌رپرسی لق‌و ژماره‌یه‌كی له كارگێڕانی، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی ڕاپه‌ڕینیان كرد‌و، به‌ڕێزه‌وه له لایه‌ن به‌رێزان به‌ڕێوه‌به‌رو كارمه‌ندانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناوبراو پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا وێڕای تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای ناوچه‌كه، جه‌خت له‌سه‌ر گرنگی ههماههنگیو یه‌كده‌نگی هه‌ردوولا كرایه‌وه‌و، پته‌وی په‌یوه‌ندی نێوانیان‌و، رایی كردنی كاره‌كان‌و چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونیان خرایه به‌ر باس‌و، پێداگری له‌سه‌ر كرایه‌وه.
|