راگه‌یاندنی لق:
ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌رواری 29/6/2011 به مه‌به‌ستی به‌خێرهێنانه‌وه، شاندێكی باڵای لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین قادر به‌رپرسی لق و، مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافیعی و، مامۆستا مه‌لا ابراهیم محمد ڕه‌شید و، مامۆستا مه‌لا مسته‌فا سابیر و، مامۆستا مه‌لا حه‌مید ڕه‌باتی‌و، مامۆستا مه‌لا مه‌سعود خورشید و، مامۆستا مه‌لا كه‌ریم عبدالله و، مامۆستا عه‌باس گاپیڵۆنی و، مامۆستا محمد كه‌ڵكه سماقی كارگێڕانی لق، سه‌ردانی به‌ڕێز دكتۆر (شێخ مادح شێخ عپمان سراجه‌ددین)یان كرد.
له دانیشتنێكدا هه‌ردوو به‌ڕێزان مامۆستا نجم ا‌لدین ومامۆستا احمد شافیعی، ڕۆڵ و هه‌وڵ وتێكۆشانه‌كانی ته‌ریقه‌تی نه‌قشبه‌ندییان به‌رزنرخاند له خزمه‌تكردن به شه‌ریعه‌ت و زانایانی ئایینی و پێگه‌یاندنی فه‌قێ و، زانای ئایینی، نمونه‌ش به‌زانای پایه به‌رز مامۆستا مه‌لا ( عبدالكریمی مدرس) هێنرایه‌وه، كه‌خزمه‌تێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌سه‌ده‌ی ڕابردوودا.
پاشان جه‌نابی شێخ مادح سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به سه‌ردانه‌كه‌یان و، جه‌ختی له‌سه‌ر دوپاتكردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌ماهه‌نگی‌و پشتیوانی له زانایانی ئایینی كرده‌وه، بۆ زیاتر بره‌ودان به‌و مه‌دره‌سه‌ی كه له‌دێر زه‌مانه‌وه له‌بیاره فه‌قێ و زانایانی ئایینی پێگه‌یاندووه.
|