دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان:
سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 3/7/2011 به‌مه‌به‌ستی گرینگی‌دان به په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تی زانایان و لایه‌نه‌كان شاندێكی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حیزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستانی كرد . و له‌لایه‌ن به‌رپرس و ئه‌ندامانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێ كران ...
سه‌ره‌تا لێپرسراوی لق له ووته‌یه‌دا ئامانجی شاندی زانایانی خسته ڕوو كه‌مه‌به‌ست لێی نزیكبونه‌وه‌ی هه‌مووان و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی و دروستكردنی په‌یوه‌ندی بته‌وی نێوانمانه .
پاشان به‌ڕێز مه‌لا ته‌حسین گه‌رمیانی به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیانی حیزبی سۆسیالیست خۆشحاڵی خۆی و مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی بۆ سه‌ردانی شاندی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی و بوونی په‌یوه‌ندی هه‌رچین و توێژ‌و لایه‌نێكی له‌گه‌ڵ زانایانی ئاینی به‌زه‌روره‌ت زانی .
له‌كۆتاییدا هه‌ردوولا به‌ڵێنی دروستكردنی په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوانیاندا .
شایانی باسه شاندی لق پێكهاتبوو له‌به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و لێپرسراوی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا محمد حمه‌امین و مامۆستا مه‌لا عمر فارس كارگێڕانی لق .
|