ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6/7/2011 كاتژمێر 10ی سه‌رله به‌یانی، به سه‌رپه‌رشتی‌و ئاماده‌بوونی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی، له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان، كۆبونه‌وه‌ی مانگانه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی زانایان، به ئاماده‌بوونی به‌ڕێزان زانایان ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی به‌ڕێوه‌چوو.
ئه‌مه‌و له كۆبونه‌وه‌كه‌دا، كه نزیكه‌ی كاتژمێر‌و نێوێكی خایاند، بڕیار‌و راسپارده‌و چاڵاكیه‌كانی رابردووی یه‌كێتی زانایان، هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كرا‌و، خرایه به‌رباس، به تایبه‌ت بابه‌تی گۆڕینی رۆژنامه‌ی په‌یامی زانایان‌و، ده‌رچوونی وه‌ك گۆڤار‌و، دواتر كارنامه‌و چاڵاكیه‌كانی داهاتوو باسی لێوه‌كرا، كه گرنگترینیان ئاماده‌سازی‌و پێشوازی كردن بوو له هاتنی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز، كه له‌م باره‌یه‌وه چه‌ندین په‌یام‌و راسپارده‌و پێشنیاز له لایه‌ن زانایانی ئاماده‌بوو پێشكه‌شكران و، بڕیاری پێویستی له باره‌وه ده‌رچوو، پاشان سه‌ركه‌وتوانه كۆتایی به كۆبوونه‌وه‌كه هات.
|