به‌ڕێز عومه‌ر عه‌لی غه‌فور، كه یه‌كێكه له نووسه‌ره روناكبیره‌كانی كوردستان‌و خاوه‌نی چه‌ندین كتێبه له‌وانه (جه‌ده‌لی ئیسلام‌و عه‌لمانی، ئه‌خلاق له سیاسه‌تدا، مرۆڤایه‌تیمان له بۆسه‌ی ئایدۆلۆژیادا،..) له دیمانه‌یه‌كی ژماره (62)ی دووشه‌مه (4/7/2011)ی پاشكۆی روانگه‌و ره‌خنه‌ی رۆژنامه‌ی چاو‌دێر باس له رۆڵی مه‌لایانی كوردستان ده‌كات له كاتی خۆپیشاندانه‌كانی رابردووی سلێمانی، له به‌شێكی دیمانه‌كه‌یدا باس له رۆڵی یه‌كێتی زانایان ده‌كات، كه به ئیجابی‌و تا رادده‌یه‌ك باش وه‌سفی ده‌كات، كاتێك ده‌ڵێت: (پێم اویه هه‌ڵوێستی رێكخراوی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان له‌و دۆخه گرژه‌دا تا راده‌یه‌كی باش هه‌ڵوێستێكی هاوسه‌نگ‌و پیشه‌وه‌رانه بوو، چونكه له كاتێكدا ره‌خنه‌ی له گرتنی مه‌لاكانی سه‌رای سلێمانی ده‌گرت، ره‌خنه‌یشی له‌و هه‌ڵوێستانه‌ی ئه‌و مه‌لایانه ده‌گرت كه پێی دروست نه‌بوو، هاوكات پاساویشی بۆ هه‌ڵوێستی ده‌سه‌ڵات نه‌ده‌هێنایه‌وه‌و زیاتر جه‌ختی له‌سه‌ر هه‌ڵوێستێكی ناوه‌ندی هه‌بوو).
|