ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه (7/7/2011) شاندێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی كه پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مه‌لا جه‌لال خه‌یلانی جێگری سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان‌و مه‌لا جه‌عفه‌ر گوانی به‌رپرسی راگه‌یاندنی یه‌كێتی زانایان دانیشتنێكی دۆستانه‌یان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز خالید ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقافی حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌نجامدا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا سوور بوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته گیانی پێكه‌وه‌ژیان له نێو سه‌رجه‌م ئایین‌و مه‌زه‌ب‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانی كوردستان قوڵتر بكرێته‌وه، به‌تایبه‌تی له نێوان موسڵمانان‌و كریستیانه ره‌سه‌نه‌كانی كوردستان، كه چه‌ندین ساڵه هه‌ردوولا پێكه‌وه ده‌ژین‌و له خۆشی‌و ناخۆشییه‌كانی ئه‌و وڵاته هاوبه‌ش بوونه.
هه‌ر له كۆبووه‌وه‌كه‌دا ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه، كه هه‌ر كه‌س‌و لایه‌نێك له رێگای دیاری ناشیاو‌و ئیستیفزازی ئه‌وه‌ی دیكه بریندار بكات پێویسته رێگه‌ی لێ بگیرێت، جا چ موسڵمان بێت یان كریستیان بێت، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی به‌بێ مۆڵه‌تی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كاروباری مه‌سیحیه‌كان ئه‌و كارانه ده‌كه‌ن، بۆ داهاتووش له پێناوی رێگرتن له هه‌ر كارێكی وها بڕیار درا باشترین هه‌ماهه‌نگی له نێوان یه‌كێتی زانایان‌و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف هه‌بێت، كه خۆشبه‌ختانه پێشتریش چه‌ندین كاری له‌و شێوه‌یان كردووه.
|