به‌پێی هه‌واڵێكی دادگای سه‌ربازی میصری، له شاری قاهیره هه‌ڵسا‌ون به گرتنی د‌و‌و پیا‌وی مه‌سیحی, كه به‌بێ ڕه‌چا‌وكردنی یاسا، كارگه‌یه‌كیان كرد‌و‌وه به كڵێسا‌و هه‌ر له‌نێو كڵێساش چه‌ك‌و ئامرازی ئازاردانیان هه‌ڵگرتووه بۆ دژایه‌تی‌و ترساندنی موسڵمانانی ئه‌و شاره.
ئه‌م د‌و‌و پیا‌وه دوای ناكۆكیه‌كانی(18/6)ی نێوان موسڵمانان‌و مه‌سیحیه‌كانی نا‌وچه‌ی ( عین الشمس)ی شاری قاهیره ده‌ستبه‌سه‌ركران‌و، له‌لایه‌ن داد‌وه‌ره‌وه‌ش به‌تۆمه‌تی هه‌ڵمه‌تی توند‌وتیژی‌و ده‌ست به‌سه‌ر موڵك‌و ماڵی خه‌ڵكیدا گرتن، بڕیاری (5) ساڵ زیندانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنرا, چونكه ئه‌و كارگه‌یه‌ی ئه‌وان كردویانه به كڵێسا له بنه‌ڕه‌تدا كارگه‌ی در‌وستكردنی جل‌و به‌رگ بووه‌و، ئه‌وان ده‌ستیان به‌سه‌رداگرتووه.
|