دكتۆر مسته‌فا زه‌لمی له دایكبووی ساڵی 1924م له گوندی زه‌ڵمی سنووری پارێزگای سلێمانی، له بواری خوێندنه‌وه، هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی زانستی مه‌لایه‌تی‌و، سێ بڕونامه‌ی ماسته‌رو د‌و‌و دكتۆرایه له بواری شه‌ریعه‌ت‌و یاسا، تا ئێستا پتر له 50 كتێبی زانستی نوسیوه‌و سه‌رپه‌رشتی ژماره‌یه‌كی زۆری نامه‌ی ماسته‌رو دكتۆرای كردووه‌و، ماوه‌ی 35 ساڵیش موقاره‌نه‌ی نێوان مه‌زهه‌به‌كان‌و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی كرد‌و‌وه، به‌م ساڵانه‌ی دوایی گه‌ڕایه‌وه كوردستان‌و خزمه‌تێكی باشی پێشكه‌ش كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تێكگیرانێك له نێوان زه‌ڵمی‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی در‌وست بوو، ئه‌مه‌ش وای كرد له زۆر لاوه نیشانه‌ی پرسیار در‌وست ببێ، له لایه‌كی تره‌وه له نوسینه‌كانیدا فه‌توای راشكاوی هه‌یه به تایبه‌ت له سه‌ر خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تان‌و جگه‌ره‌و، له باره‌ی ته‌ڵاق‌و نه‌سخیشه‌وه كتێبی تایبه‌تی نوسیوه، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هه‌ندێ پرسیاری ئه‌و بوارانه، له دیمانه‌یه‌كی راشكاوانه به‌رێز (دكتۆر مسته‌فا زه‌ڵمی) وڵامی پرسیاره‌كانی داینه‌وه‌و له‌و راپۆرته ده‌یخه‌ینه به‌ر چاوی ئێوه‌ی خوێنه‌ره‌وه:
+ به‌ڕێز د. مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌مه‌وێ له‌و پرسیاره‌وه ده‌ست پێ بكه‌م, كه جه‌نابتان د‌وای گه‌ڕانه‌وه‌تان له به‌غدا بۆ هه‌رێمی كوردستان‌و ده‌ركه‌وتنی جه‌نابتان‌و گێڕانی چه‌ند كۆڕ‌و سمینارێك تێكگیرانێك یان وردتر بڵێین گرژیه‌ك له‌نێوان به‌ڕێزت‌و مامۆستایانی ئاینی در‌وست بوو هۆكاری ئه‌مه چیه؟
_ به‌ناوی خوای گه‌وره, له‌ڕاستیدا پێش وڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره به‌پێویستی ده‌زانم ئه‌و ڕاستیه بڵێم, كه من ئه‌و زانسته‌ی كه‌سبم كرد‌و‌وه, هه‌مووی له مه‌لایه‌تیه‌وه ئه‌زانم, كه توانیشم له‌د‌وای ته‌وا‌وكردنی مه‌لایه‌تی چه‌ند بڕ‌وانامه‌یه‌كی تری ئه‌كادیمی وه‌ربگرم هه‌ر له فه‌زڵی مه‌لایه‌تی بووه.
ئێستاش جوببه‌و مێزه‌ره‌كه‌م هه‌ڵگرتووه‌و ما‌وه ما‌وه ماچیان ده‌كه‌م ته‌نها له‌به‌ر خۆشه‌ویستیم بۆ ئه‌و به‌رگه‌و مه‌لایه‌تی, به‌رده‌وامیش خۆم به بچوكی مه‌لا زانیوه, كاتێ مه‌لایه‌ك چ لێره یان له به‌غدا هاتۆته لام, به مه‌حه‌به‌ت‌و ڕێزه‌وه پێشوازیم كرد‌و‌وه, بۆیه هه‌رخۆم ده‌زانم قه‌دری مه‌لا لای خۆم چه‌نده‌و چۆنه.
سه‌باره‌ت به پرسیاره‌كه‌ت د‌و‌و هۆكار ئه‌و پرسیاره‌ی در‌وستكرد‌وه, یه‌كه‌میان: كه گه‌ڕامه‌وه كوردستان مه‌وز‌وعی قانون ئه‌حوال شه‌خسی له‌گۆڕێ بوو, دا‌وایان لێكردم لیژنه‌یه‌ك ته‌شكیل بكه‌م‌و ئه‌و یاسایه ته‌عدیل بكه‌ین, من سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌بووم‌و كارمان له‌سه‌ر ئه‌و یاسایه كرد.
به‌عزێ مامۆستای به‌ڕێز وایان ده‌زانی من به فكره‌یه‌كی ئه‌جنه‌بی ئه‌و ته‌عدیله ده‌كه‌م ده‌نگۆی زۆر له‌سه‌ر ئه‌مه در‌وست بوو, كه د‌واجار له‌یه‌كێ له ته‌له‌فزیۆنه‌كان گوێبیست بووم ڕایگه‌یاند, كه مسته‌فا زه‌ڵمی ده‌یه‌وێ قوڕئان ته‌عدیل بكات نه‌ك یاسای باری كه‌سی ( گه‌ردنیان ئازابێ ) ته‌نانه‌ت به‌عزێك له مامۆستایان وا تێگه‌یشتن, كه ئێمه به‌پێچه‌وانه‌ی ئاینی ئیسلام ئه‌و ته‌عدیله ده‌كه‌ین, كه ئه‌صله‌ن یاساكه ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ یه‌ك بڕگه‌ی پێچه‌وانه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلام نیه.
دووه‌میان: وه‌زیری ئه‌وقاف دا‌وای لێكردم, كه چه‌ند موحازه‌ره‌یه‌ك بڵێمه‌وه منیش ئاماده‌ییم ده‌ربڕی, له یه‌كێ له موحازه‌ره‌كان هه‌ندێ مامۆستای ئاینی قسه‌كانی منیان به‌پێچه‌وانه‌وه گێڕایه‌وه‌و ده‌نگۆیه‌كی زۆریش له‌سه‌ر ئه‌مه در‌وست بوو, قسه‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو گووتم: ئێستا سه‌رده‌مێكه‌و ده‌رفه‌تی باش بۆ كورد هاتووه‌و با ئاگادار بین موسیبه‌تی سه‌رده‌می شێخ مه‌حمود د‌و‌وباره نه‌كه‌ینه‌وه، له‌وه‌ی ئه‌مریكا ئێستا پشتی كوردی گرتووه‌و نه‌ڵێین ئه‌مانه كافرن‌و چۆن ته‌عا‌ون بكه‌ین له‌گه‌ڵیانا, گووتم: بۆ نمونه بۆتان بگێڕمه‌وه ئینگلیز هات د‌و‌و سند‌وقی لیره‌ی بۆ شێخ محمود هێنابوو.
گوتیان فه‌یسه‌لمان كرده مه‌لیكی عه‌ره‌ب‌و تۆشمان كرد به مه‌لیكی كورد‌و ئه‌و لیرانه‌ش بۆ كورد سه‌رف بكه‌و زیاتریش ها‌وكاریت ده‌كه‌ین, د‌وای ئه‌وه به هه‌فته‌یه‌ك سێ چوار شێخ‌و مه‌لا‌و سه‌ید چونه لای شێخ محمود‌و عه‌رزیان كرد, یاشێخ چۆن ته‌عا‌ون ده‌كه‌یت له‌گه‌ڵ ئینگلیز‌و تۆ ئه‌ولادی ڕه‌سولی‌و ئه‌مانه, گووتی ئه‌ی چی بكه‌م؟
گوتیان: ئیعلانی جیهاد بكه‌و ئینگلیز لێره ده‌ربكه, ئه‌ویش به‌گوێی ئه‌مانی كرد‌و ها‌وپه‌یمانه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌و ئیعلانی جیهادی دژ به ئینگلیز كرد.
له‌به‌رامبه‌ریشدا ئینگلیز نه‌شڕه‌یان بڵا‌وكرده‌وه, كه ئه‌وان قه‌سفی شاره‌كه ده‌كه‌ن, د‌وای ئه‌وه شێخ مه‌حمود سلێمانی جێهێشت, له‌سه‌ر ئه‌و نمونه مێژووییه گووتم: ئه‌گه‌ر له سوڕه‌تێكا ئه‌و سێ چوار مه‌لا‌و شێخ‌و سه‌یده نه‌بوایه ئه‌وكات كورد ده‌بوو به ده‌وڵه‌ت.
ئه‌و قسه‌یان قۆسته‌وه‌و گوتیان موسته‌فا زه‌ڵمی, گوتویه‌تی ئه‌گه‌ر شێخ‌و مه‌لا نه‌بوونایه كورد له‌مێژبوو ده‌وڵه‌ت بوو.
مه‌به‌ستی من ئه‌و نمونه‌ی سه‌ره‌وه بوو, ئه‌گه‌رنا شتی وا نابێ من ته‌عمیمی كه‌م هه‌ر مه‌عقول نیه من شتی وا بڵێم..!! له‌كاتێكدا له ڕابرد‌و‌وی گه‌لی كورد دا شاعیرمان هه‌ر مه‌لا بووه, ئه‌دیبمان هه‌ر مه‌لا بووه, قازیمان مه‌لا بووه, مورشیدمان مه‌لا بووه, موصلیحمان مه‌لا بووه, هه‌ر مه‌لاش بووه له زۆرێك له قۆناغه‌كان قیاده‌ی حه‌ره‌كه‌ی كوردی كرد‌و‌وه, له‌به‌ر ئه‌وه من چۆن شتی وا ده‌ڵێم..!!
+ زۆر جار ده‌گوترێ د. مسته‌فا زه‌ڵمی هه‌ڵوێستی جوانی نیه به‌رامبه‌ر به ئیمامی شافیعی‌و له هه‌ندێ حاڵه‌تدا بۆچونی خۆی پێ باشتره له مه‌زهه‌ب, وڵامتان بۆ ئه‌مه چیه؟
_ ئه‌وه‌ش له‌وه‌یا در‌وست بوو، كه له به‌غدا بووم، په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردم گوتیان كۆنگره‌یه‌ك هه‌یه له كوردستان، چه‌ند موحازه‌یه‌كمان بۆ جه‌نابت داناوه، كه چه‌ند بابه‌تێك پێشكه‌ش به مه‌لاكانی كوردستان بكه‌ی، منیش به واجبم زانی‌و هاتمه ئێره‌و چه‌ند موحازه‌یه‌كم پێشكه‌ش كرد، له‌و موحازه‌یه‌دا باسم له د‌و‌و خاڵ كرد:
1_ ته‌قه‌یوود به یه‌ك مه‌زهه‌ب له ئیسلامدا نیه، به‌و مانایه‌ی هیچ ده‌قه‌ێك نیه فه‌رزی ئه‌وه بكات ده‌بێ خه‌ڵك پابه‌ندی یه‌ك مه‌زهه‌ب بن.
2_ مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقی سێ به‌سێ، كه به‌داخه‌وه خێزانی كورد له‌و روه‌وه زیانی زۆری پێگه‌یشتووه، ئه‌م كێشه‌یه له كه‌سێكه‌وه بۆ كه‌سێكی تر یان له خێزانێكه‌وه بۆ خێزانێكی تر جیاوازه، باشه بۆ ده‌بێ ته‌نها له یه‌ك مه‌زهه‌ب‌و ته‌نهاتر له‌یه‌ك كتاب كه (موغنیه) سه‌یری ئه‌و كێشه بكه‌ین، له كاتێكدا هه‌شت مه‌زهه‌ب هه‌یه‌و هه‌مووشیان سه‌رچاوه‌یان قورئان‌و سوننه‌ته، جا من گوتم ئێمه مانان مه‌لای كورد پێویسته له‌هه‌ر مه‌زهه‌بێك كتێبیك بخوێنین‌و كام مه‌زهه‌ب بۆ كێشه‌كان ئاسانه بۆ كار‌و كێشه‌ی خه‌ڵك كاری پێبكه‌ین، خوای گه‌وره‌ش ده‌فه‌رموێ: (يُرِيدُ اللَّهُ بِكُمُ الْيُسْرَ ؤلَا يُرِيدُ بِكُمُ الْعُسْرَ )، يان (ؤمَا جَعَلَ عَلَيْكُمْ فِي الدِّينِ مِنْ حَرَجٍ)، د‌وای ئه‌وه گوتیشم له قوڕئانا ته‌ڵاقی سێ به‌سێ نیه، ئه‌مه‌یان به‌ده‌می من گێڕایه‌وه‌و وایان دانا كه من جنێوم به ئیمامی شافعی داوه‌و قسه‌م پێی گوتوه، له حاڵێكا من ماوه‌ی 35 ساڵ موقاره‌نه‌م كرد‌و‌وه له نێوان هه‌شت مه‌زهه‌بی ئیسلام‌و(كه یه‌كیان مه‌زهه‌بی شافعیه) قانونی دوه‌لی عالم، بۆیه من ده‌زانم قیمه‌تی ئه‌و مه‌زهه‌بانه چه‌نده، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی حه‌یاتی ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌م خوێندۆته‌وه، من جوهدی ئه‌و مه‌زهه‌بانه‌م موقاره‌نه كرد‌و‌وه له‌گه‌ڵ یاسایه، بۆیه ده‌زانم به‌های ئه‌و مه‌زهه‌بانه چه‌ند گرنگه، له كتێبه‌كانما دیفاعی زۆرم له مه‌زهه‌ب كردووه‌و باسم له‌وه كرد‌و‌وه، كه هێشتا هیچ قانونێك نه‌گه‌یشتۆته پێگه‌ی مه‌زهه‌بێك.
بۆیه من گوتم بۆ مامۆستایی ئایینی یه‌ك مه‌زهه‌ب خه‌ڵه‌ته‌و نابێ ته‌قه‌یوود ته‌نها به مه‌زهه‌بێك بكا، به‌ڵكو پێویسته شاره‌زایی له مه‌زهه‌به‌كانی تریش هه‌بێ، ئه‌وان هه‌ستان ئه‌و قسه‌یان وا گێڕایه‌وه، كه من قسه‌م به شافعی گوتوه، كه من نه‌ك خۆم به خزمه‌تكاری شافعی به‌ڵكو خۆم به بچووكی هه‌موو مه‌لایه‌ك ده‌زانم.
له لایه‌كی تره‌وه، زۆرجار وابووه، ئه‌گه‌ر كه‌سێك ناوی ده‌ركه‌وت خه‌ڵكێك ده‌كه‌وێته نه‌قدلێگرتنی، جا له بواری ئایینی یان سیاسی یان هه‌ر لایه‌نێكی تر بێت.
+ به‌رێزتان ره‌خنه‌ی زۆرتان ئاراسته كرا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی گوتوته نه‌سخ له قوڕئان‌دا نیه، له كاتێكدا زانای زۆر گه‌وره‌و چه‌ند سه‌ده له‌مه‌وپێش نوسینیان هه‌یه له‌سه‌ر نه‌سخ له قوڕئان‌دا؟
_ راسته، من كاتی خه‌ریكی نامه‌ی دكتۆرا بووم، سه‌رچاوه‌یه‌كم ده‌سكه‌وت به‌ناوی (الناسخ والمنسوخ في القرآ‌ن الكريم) كه خاوه‌نه‌كه‌ی موسته‌شریق بوو، كتێبه‌كه‌م هه‌مووی خوێنده‌وه، كه له به‌شێكی هاتبوو: ( قوڕئان وه‌حی نیه‌و محمد دایناوه، به به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌ی ناسخ‌و مه‌نسوخی تیایه، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێك حوكمێك ده‌ربكاو دوایی لێی په‌شیمان بێته‌وه، ئه‌وه ده‌لیلی نه‌زانی‌و نه‌قسه، ئه‌مه‌ش بۆ خوا ناشێ بۆیه ئه‌م قورئانه هی موحه‌ممه‌ده‌و له لایه‌ن خواوه نه‌هاتووه).
له‌سه‌ر ئه‌وه من عه‌هدم كرد له‌گه‌ڵ خوا دیراسه‌ی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه بكه‌م، د‌وای چه‌ند ساڵێك هه‌ڵسام به كۆكردنه‌وه‌ی هه‌رچی ته‌فسیرو سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت به‌و مه‌وزوعه هه‌یه، غه‌ڵه‌ته‌كه‌م دۆزیه‌وه، له‌سه‌ره‌تای ئیسلام به( تخصیص العام، تقید النص المگلق، بیان المجمل، رخصه، تدرج)یان ده‌گووت نه‌سخ، د‌وای ئه‌مه زانایانی ئوسوڵی مانای نه‌سخیان گۆڕی به( إلغاء حكم شرعي سابق بدليل شرعي لاحق)، ده‌لیلیشیان به سه‌حابه ده‌هێنایه‌وه، ئه‌مه‌ش جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ مانای یه‌كه‌م، ئیبن عه‌باس كه گوتویه‌تی ئه‌م ئایه‌ت نه‌سخه، مه‌به‌ستی پێ مانای یه‌كه‌م بووه، نه‌ك ئیلغای حوكم، چونكه سه‌حابه له‌سه‌ر مانای یه‌كه‌م قسه‌یان كرد‌و‌وه، نه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و قاعیده‌ی زانایان دایانناوه، كه‌واته هه‌ڵه‌كه لێره بووه.
بۆیه ده‌ستم كرد به نوسینی ئه‌و كتێبه‌م له‌سه‌ر نه‌سخ، چونكه به‌به‌ڵگه ئیسباتم كرد‌و‌وه كه نه‌سخ له قوڕئان‌دا نیه، ئه‌گه‌ر هه‌بێ، ئه‌وه مانای وایه خوای گه‌وره هه‌ندێ حوكمی نازڵ كرد‌و‌وه، دوایی بۆی ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵه بووه یان حوكمه‌كه له جێی خۆی نه‌بووه، یان له كاتی حوكمی یه‌كه‌م نه‌یتوانیوه حوكمێكی جوان دابنێ، یان مه‌صله‌حه‌تی تازه‌ی ده‌سكه‌وتووه، یان حوكمی باشتری لادروست بووه، بۆیه ئه‌یگۆڕێ‌و حوكمه‌كه‌ی پێشتر نه‌سخ ده‌كاته‌وه، كه ئه‌مه‌یان بۆ خوا ناشێ‌و نه‌قسه، خوای گه‌وره له هه‌موو روێكه‌وه سیفه‌تی كه‌ماڵی هه‌یه‌و شاره‌زایی هه‌موو زه‌مه‌ن‌و شوێن‌و مه‌سه‌له‌كانیشه.
بۆیه نه‌سخ له قوڕئان‌دا نیه، ئه‌وه‌ی زانایانی ئاماژه‌یان بۆ كرد‌و‌وه، یان ته‌خسیسی عامه، یان ته‌قییدی موتڵه‌قه، یان روخسه‌یه، یان ته‌ده‌رووجه، من ئه‌و مه‌سه‌لانه‌م هه‌مووی به ته‌فسیلی‌و به به‌ڵگه‌وه له كتێبه‌كما باس كرد‌و‌وه، هه‌ر كه‌س بیه‌وێ ده‌توانێ بیخوێنێته‌وه، هه‌ر كه‌س ئاره‌زووی مناقه‌شه، یان به‌ڵگه‌ی لابێ له‌سه‌ر بوونی نه‌سخ له قوڕئان‌دا، ئه‌وه من لێره‌م‌و ئاماده‌م گفتوگۆ بكه‌ین. خواش به نیه‌تم ئاگاداره كه من چ خزمه‌تێكم به قوڕئان كرد‌و‌وه.
+ مه‌سه‌له‌یه‌كی تر قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، مه‌سه‌له‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تانه، كه به‌رێزتان به حه‌رامی ده‌زانن، له كاتێكدا مه‌زهه‌بی ئیمامی شافعی به واجبی داده‌نێت بۆ؟
_ خۆی سه‌رده‌می ئیمامی شافعی وابووه، ئه‌م مه‌سه‌له‌ش مه‌سه‌له‌یه‌كی ئیجتیهادیه، به‌م دواییانه‌ش كێشه‌و بینه‌و بردێكی زۆر له‌سه‌ر خه‌ته‌نه در‌وست بوو، من هه‌ڵسام پێش هه‌موو شت مێژووی خه‌ته‌نه‌م دۆزیه‌وه، خۆی چوار هه‌زار ساڵ پێش میلاد خه‌ته‌نه هه‌بووه.
دوایی به‌ره به‌ره ئه‌و دیارده‌یه ته‌شه‌نه‌ی كردووه‌و خزاوه‌ته نێو دوه‌لی عه‌ره‌بیه‌وه، تا وای لێهات ئه‌و دیارده‌یه بووه عقوبه‌تێك، ئه‌گه‌ر ژن زینای كردبا خه‌ته‌نه‌یان ده‌كرد، ئه‌مه بریاری شه‌رع نه‌بووه، د‌وای دیراسه‌تێكی زۆر بۆم ده‌ركه‌وت له هه‌موو عاله‌ما زیاتر كوردستانی خۆمان ئه‌و دیارده‌یه په‌یڕه‌و ده‌كات، ته‌نانه‌ت له مه‌ككه‌و مه‌دینه تا ئه‌و له‌حزه‌یه‌ش یه‌ك كه‌س خه‌ته‌نه‌ی ئافره‌تانی نه‌كردووه، له‌كاتێكدا ئێمه دین له‌وێوه وه‌رده‌گرین، بۆیه ئه‌و خه‌ته‌نه شیعارێكی ئیسلامی نیه، به‌ڵكو خورافیات‌و عورفێكی جاهیلی بووه‌و پیش میلاد هه‌بووه، نه‌ك شتێك بێت شه‌رع داینابێت.
راسته له‌سه‌رده‌می پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم، خوا ئه‌مری فه‌رموو میلله‌ته‌كه‌ی خه‌ته‌نه بكات، به‌ڵام هه‌موو ئاماژه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه مه‌به‌ست خه‌ته‌نه‌ی پیاوه نه‌ك ئافره‌ت، ئێمه‌ش قسه‌مان له‌سه‌ر پیاو نیه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئافره‌ته، هه‌تا له سه‌رده‌می سه‌ره‌تای ئیسلامیش له‌هه‌ندێ شوێن ده‌كرا، به‌ڵام یه‌ك به‌ڵگه نابینیته‌وه له‌سه‌ر خه‌ته‌نه كه صه‌حیح بێت، ئه‌وه‌ی هه‌شه هه‌مووی لاوازه‌و مه‌علومیشه له حوكمدا عه‌مه‌ل به حه‌دیسی زه‌عیف ناكرێ.
بۆیه من هه‌ڵسام ئه‌و كتابه‌م نوسینی لایه‌نی شه‌رعی‌و ته‌ندروستی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌و دیارده‌یه‌م روون كرده‌وه‌و به پێی به‌ڵگه‌كانی قوڕئان خه‌ته‌نه‌كردنی ئافره‌تان حه‌رامه‌و در‌وست نیه.
+ مه‌سه‌له‌كی تر، كه جه‌نابت راشكاوانه حه‌رامت كرد‌و‌وه، مه‌سه‌له‌ی جگه‌ره كێشانه، له‌كاتێكدا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه مشتومڕی زانایانی له‌سه‌ره‌و ئه‌توانین بڵێین له‌م قۆناغه د‌و‌و بۆچوونی جیاواز هه‌ن، وڵامتان بۆ ئه‌مه چیه؟
_ من ئه‌ڵێم شتێك حه‌رامه ئایه‌تی قوڕئانی بۆ ده‌هێنمه‌وه، خوای گه‌وره له قورئاندا ده‌فه‌رموێ: (يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْرِ ؤالْمَيْسِرِ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ ؤمَنَافِعُ لِلنَّاسِ ؤإِثْمُهُمَا أَكْبَرُ مِنْ نَفْعِهِمَا ؤيَسْأَلُونَكَ مَاذَا يُنْفِقُونَ قُلِ الْعَفْؤ كَذَلِكَ يُبَيِّنُ اللَّهُ لَكُمُ الْيَ‌َيَاتِ لَعَلَّكُمْ تَتَفَكَّرُونَ)، دیاریشه (إثم) لێره به مانای زه‌ره‌ره، خوای گه‌وره یه‌كه‌م جار نه‌یفه‌رموو حه‌رامه، به‌ڵكو عیله‌تی حه‌رامیه‌كه‌ی باس كرد، له زانستی ئوسوڵیش قاعیده‌یه‌ك هه‌یه به‌ناوی (العلة المنصوصة)، واته به‌و ئایه‌ته‌ی سه‌ره‌وه خوا قاعیده‌یه‌كی گشتی دا به موسڵمانان به‌وه‌ی هه‌ر شتێك زه‌ره‌ری زیاتر بوو له نه‌فعی ئه‌وه حه‌رامه، وه‌كو شه‌راب‌و قومارو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌كه‌ونه چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایه‌وه.
من كه گوتومه جگه‌ره حه‌رامه به به‌ڵگه‌وه ئیسباتم كرد‌و‌وه، كه زیانه‌كانی چین‌و چۆنن‌و عیلله‌ته‌كه‌م دۆزیوه‌ته‌وه‌و، به به‌ڵگه حه‌رامم كرد‌و‌وه، چونكه له رووی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابووری‌و ته‌ندروستی جگه‌ره زیانی هه‌یه‌و هه‌موو خه‌ڵكیش دان به‌و راستیه ده‌نێت، هه‌رچی نه‌فعه له جگه‌ره بوونی نیه. كه‌سێكیش نیه بڵێ جگه‌ره قازانجی هه‌یه، هه‌ر كه‌سێكیش بڵێ جگه‌ر حه‌ڵاڵه ئیمانی به قوڕئان نیه.
+ به‌رێز د. مسته‌فا زه‌ڵمی ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا مشت‌ومڕێك له نیوان جه‌نابت‌و چه‌ند مامۆستایه‌كی ئایینی هه‌بوو له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی ته‌ڵاقی سێ به‌سێ، كه جه‌نابت له نوسین‌و ئاماژه‌كانت ته‌ڵاقی سێ به‌سێ له قوڕئان ره‌ت ده‌كه‌یته‌وه، ئه‌مه‌یان چۆنه‌و قسه‌ت له‌و باره‌وه چیه؟
_ به‌ڵی، به‌س ئه‌وه نه قسه‌ی مسته‌فا زه‌لمیه، نه‌قسه‌ی مه‌زهه‌ب‌و عوله‌ماو شیعه‌و ئیبن ته‌یمیه‌و كه‌سی تره، به‌ڵكو ئه‌مه قسه‌ی قوڕئانه، چونكه خوا له قوڕئانا ده‌فه‌رموێ: (الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ)، نه‌یفه‌رمووه: (الطلاق إثنان) هه‌موو كه‌سیش ده‌زانێ (مَرَّتَانِ) زه‌مانیان له نیوان نیه، به‌ڵام زه‌مان له نێوان (إثنان)هه‌یه، له‌سه‌ر ئه‌مه جارێك مه‌لایه‌ك میوانم بوو گوتی: ماڵ‌وێران چۆن گوتوته ته‌ڵاقی سێ به‌سێ یه‌ك ته‌ڵاقی پێ ئه‌كه‌وێ! منیش وتم: ئه‌وه قوڕئانه وا ئه‌فه‌رموێ، چونكه (مَرَّتَانِ) هاتووه نه‌ك (إثنان)، به چ هه‌قێك ته‌فسیری (مَرَّتَانِ) ده‌كرێته‌وه به (إثنان)، ئه‌مه نه مه‌جازه‌و نه ته‌ئویله.
ئیمامی شافعی كه ده‌فه‌رموێ: ته‌ڵاقی سێ به‌سێ هه‌یه، ئه‌مه‌ی له ئیجتیهاده‌كه‌ی ئیمامی عومه‌ر وه‌رگرتووه، كاتێ فه‌رموویه خه‌ڵكه‌كه‌ی: ته‌ڵاقی سێ به‌سێ له قوڕئانا نیه، به‌س هه‌ر كه‌س ته‌ڵاقی سێ به‌سێ بڵێ من له‌سه‌ری حیساب ده‌كه‌م، ئه‌مه‌شی وه‌ك عقوبه‌تێكی ته‌عزیری دانا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه ئه‌و له‌فزه به‌كار نه‌هێنن‌و ته‌ڵاقیش ته‌شه‌نه نه‌كات.
بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ش ده‌كرێ ته‌ماشای ته‌فسیری (رازی‌و كه‌شاف‌و جه‌ساس‌و ته‌فسره گه‌وره‌كان) بكه‌ن، كه هه‌موویان ده‌ڵێن: مه‌به‌ست له ئایه‌تی (الطَّلَاقُ مَرَّتَانِ) دووجاره نه‌ك یه‌ك جار.
بۆیه پێویسته شته‌كان زانستیانه هه‌ڵسه‌نگێندرێن‌و خوێندنه‌وه‌ی بابه‌تی بۆ بكه‌ن، یان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌رچاوه‌كان ئینجا قسه له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌كان بكه‌ن.
+ ده‌كرێ ئه‌وه بپرسین جه‌نابتان قسه‌تان له‌سه‌ر یه‌كێتی زانایان چیه‌و، پێشنیارتان بۆ زانایانی ئایینی خۆی له چی ده‌بینێته‌وه؟
_ ئه‌وه‌ڵه‌ن جێگه‌ی فه‌خره یه‌كێتی زانایان به‌و شێوه هه‌یه‌و ره‌بتێكی باشی له نێوان زانایانا در‌وست كرد‌و‌وه، دواتریش لێژنه‌ی فه‌توا كه شانازیه بۆ كورد وه‌ها لێژنه‌یه‌كی هه‌بێ‌و فه‌توا ده‌ربكات.
به‌ڵام من ره‌جا ده‌كه‌م مامۆستایانی ئێمه ته‌نها خۆیان موقه‌یه‌دی یه‌ك مه‌زهه‌ب نه‌كه‌ن، ئیمامی شافعی عه‌بقه‌ری بووه‌و مه‌زهه‌به‌كه‌ی له‌سه‌ر سه‌رمان داده‌نێین، به‌ڵام ناكرێ مه‌لا ته‌نها شاره‌زایی خۆی له یه‌ك مه‌زهه‌ب حه‌سر بكات، پێویسته مه‌زهه‌به‌كانی تریش بخوێنێته‌وه، زۆر پێویسته ته‌عه‌سوبی مه‌زهه‌بی له‌نێو زانایان نه‌بێ، چونكه له قوڕئان‌دا ناوی مه‌زهه‌بێك یان ئیمامێك نه‌هاتووه، تا بڵێی ده‌بێ وابین. به‌ڵكو سه‌رچاوه‌كانی شه‌ریعه‌ت‌و فیقهی ئیسلامی خۆیشی له‌وه گه‌وره‌ترن ئێمه له یه‌ك مه‌زهه‌ب بیانبینینه‌وه.
ناكرێ هه‌ر كه‌س له‌خۆیه‌وه فه‌توا ده‌ربكات، به‌ڵكو ئه‌و كه‌سه‌ی ئه‌یه‌وێ فه‌توا بدات‌و بۆچوونی شه‌رعی یان فیقهی یان خۆی بگه‌یه‌نێ، پێویسته به‌ر له هه‌موو شت شاره‌زای مه‌قاصیدی شه‌ریعه‌ت‌و مه‌قاصیدی حه‌یات‌و مه‌قاصیدی عه‌لاقه‌ی نێوانیان بێت، كه ئه‌مه ورده‌كاری زۆر له‌خۆی ده‌گرێ، ئینجا بۆی هه‌یه قسه له‌سه‌ر شته‌كان بكات.
تێگه‌یشتن له قوڕئان‌و فه‌رموده‌و جه‌وهه‌ری دین‌و ژیان، به هه‌وه‌نته نابێ به‌ڵكو جوهدو ماندوو بوون‌و ئالیه‌تی زانستی ده‌وێ كه مرۆڤ پێیه‌وه بگاته ئاستێك، توانای فه‌تواو قسه‌كردنی له‌سه‌ر شه‌ریعه‌ت‌و ده‌ققه‌كان هه‌بێت، من ده‌ڵێم حه‌یفه ئێمه قوڕئان له چوارچێوه‌ی مه‌زهه‌بێكا ببینینه‌وه، به‌ڵكو قوڕئان له‌وه گه‌وره‌تره‌و مه‌زهه‌بیش جێگه‌ی فه‌خرن، به‌ڵام با زانیاری خۆمان له دیراسه‌ی یه‌ك مه‌زهه‌ب كورت نه‌كه‌ینه‌وه.
زانایانمان ئه‌گه‌ر ناتوانن ئیجتیهاد بكه‌ن، پێویسته چاوو له موعازی كوڕی جه‌به‌ل بكه‌ن، كاتێ پێغه‌مبه‌ری ناردی بۆ یه‌مه‌ن‌و لێی پرسی به‌چی حوكم ده‌كه‌ی؟ گوتی: به قورئان، فه‌رموی: ئه‌گه‌ر له قورئان نه‌بوو؟ گوتی:
به سوننه‌ت، فه‌رموی: ئه‌گه‌ر له سوننه‌ت نه‌بوو؟ گوتی: به به ره‌ئی خۆم ئیجتیهاد ده‌كه‌م. ئێ خۆ پێغه‌مبه‌ر ره‌خنه‌ی لێنه‌گرت له‌سه‌ر ئه‌و قسه‌یه، به‌ڵكو حه‌مدی خوای كرد، كه خوا وه‌ها ته‌وفیقی موعازی داوه.
بۆیه من ده‌ڵێم به‌راستی مه‌لای باشمان هه‌یه له كوردستان، به‌ڵام جۆرێك كه‌م‌و كوڕی هه‌یه له‌وه‌ی چۆن ئه‌و مه‌لایه‌تیه له خزمه‌تی شه‌ریعه‌ت‌و حه‌یات‌و میلله‌ت به‌كار بێنین، به‌ڵام ئومێد ده‌كه‌م به هیممه‌تی هه‌موولا بتوانین بكه‌وینه سه‌ر رێگایه‌كی رۆشنتر‌و خزمه‌تی خاك‌و خه‌ڵك‌و وڵاتمان بكه‌ین‌و، به‌و شه‌ریعه‌ته پاكه‌ش موسڵمانێتی خۆمان پاكترو زیاتر بكه‌ین.
|