سایتی زانایان_تایبه‌ت:
دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كانی تایبه‌ت به زۆربوونی دیارده‌ی له‌شفرۆشی له هه‌رێمی كوردستان، یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به روونی هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند، كه به هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌ره‌نگاری دیارده‌ی له‌شفرۆشی ده‌بنه‌وه‌و، ناكرێت ئه‌و دیارده‌یه‌ش به یاسا رێكبخرێت، چونكه ده‌قه قورئانییه‌كان زۆر به روونی حه‌رامی ده‌كه‌ن.
هه‌ر له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به سایتی زانایان گووتی: ئێمه پێشتر له زۆر لاوه ئیشمان له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته كردووه‌و، هه‌ڵوێستی یه‌كێتی زانایانیش زۆر روونه‌و هه‌ڵقوڵاوی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه، كه به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه به‌و كارانه نادات، بۆیه پێشتریش پشتیوانیمان له پڕۆژه یاسایی لێژنه‌ی ئافره‌تان له په ر‌له‌مانی كوردستان كرد، بۆ قه‌ڵاچۆكردنی ئه‌و دیارده‌یه، بۆیه پێویسته یاسایه‌ك ده‌ربچێت ئه‌م دیارده‌یه قه‌ده‌غه بكات، چونكه كاریگه‌ری نه‌رێنی به‌سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌لایه‌تی‌و ئایینی‌و ئه‌منی‌و بگره سیاسیشمانه‌وه هه‌یه.
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پێی وایه به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له‌شفرۆشی‌و رێگیری له‌م هه‌وڵه‌ی به‌یاساكردنی، ئه‌ركێكی ئایینی‌و مرۆیی هه‌موومانه، بۆ ئه‌وه‌ی له گوناه دوركه‌وینه‌وه‌و كه‌ڕامه‌تی خوشكانیشمان پارێزراو بیت‌و، خه‌ڵكێك بازرگانی به لاشه‌ی ئافره‌تان نه‌كه‌ن‌و، باڕ‌و دوكان‌و هوتێله‌كانیان به لاشه‌ی ئافره‌تان گه‌رم نه‌كه‌ن، بۆیه پێویسته به‌بێ جیاوازی هه‌موومان به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، خۆشبه‌ختانه تاكو ئێستاكه هیچ كه‌س خۆی نه‌كردۆته خاوه‌نی پرَۆژه‌یه‌كی وه‌ها‌و، كه‌سیش پڕۆژه‌ی پێشكه‌ش نه‌كردووه، بۆیه پێویسته كه‌س جارێ به ته‌حدید تۆمه‌تبار نه‌كرێت‌و، هه‌روه‌ها نه‌كرێـه كارتی سیاسیش بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌رك هه‌موومان به ده‌سته‌جه‌معی به‌ره‌نگاری ببینه‌وه، هه‌ر كاتێكیش ئه‌و جۆره حاڵه‌تانه كرانه كارتی سیاسی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی لاواز ده‌بێت، چونكه ئه‌ركی ئایینی له‌سه‌ر شانی هه‌موو موسڵمانانه، به پێچه‌وانه‌وه لایه‌نی سیاسی حزب‌و ئایدۆلۆژیا ته‌حه‌كومی پێوه ده‌كات. بۆیه خێر‌و سه‌ركه‌وتن له‌وه‌دایه پێكه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌م حاڵه‌ته ببینه‌وه، به‌تایبه‌تی كه هیچ لایه‌نێكی سیاسی خۆی لێ نه‌كردۆته خاوه‌ن.
|