ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 13/7/2011، شاندێك له زانایانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه پێكهاتبو‌و له به‌ڕێزان: مامۆستا شێخ وه‌هاب سه‌نگا‌وی لێپرسرا‌وی لق و، هه‌ریه‌ك له مامۆستا أیوب عه‌لی كارگێڕی لق و، مامۆستا وه‌هاب مه‌ولود حه‌مه به‌رپرسی نا‌وچه‌ی ته‌كیه‌و، مامۆستا ره‌شید‌و مامۆستا فاخر ئه‌ندامانی لقی ناوبراو، سه‌ردانی نا‌وه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانیان كرد‌و، به گه‌رمی له‌لایه‌ن مامۆستا عبدالرحمن تاڵه‌بانی و، مامۆستا عبدالباسگ و كاك عمر هه‌مه‌وه‌ندی، پێشوازیان لێكرا.
له دانیشتنێكدا، كه نزیكه‌ی كاتژمێرێكی خایاند، باس له بار‌ودۆخی ئه‌مرۆی كوردستان‌و سنوره‌كه كرا‌و، هه‌ماهه‌نگی نێوان هه‌ر د‌ولا به گرنگه‌وه سه‌یركرا.
|