یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا: له‌باره‌ی پاره‌ی وه‌رگیراوه‌ی (گوندی كۆری‌و هاوشێوه‌كانی) فه‌توایه‌ك ده‌رده‌كات    *****    *****   سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان پیرۆزبایی له‌یه‌كه‌می قوتابخانه‌ ئیسلامیه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم ده‌كات    *****    *****   لقي سليماني يەکێتي زانايان بەشداري پانێلي پيكەوه ژياني ئاييني دەكات    *****    *****   خانه‌ی فه‌توای میسڕ: ئه‌وه‌ی گومانی له‌ كتێبی (صحیح البخاری) هه‌بێت فاسقه و شاهێدی لێ‌ وه‌رناگیرێت    *****    *****   به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان خولێكی رۆشنبیری بۆ زانایان كرایه‌وه‌    *****    *****   لقی سلێمانی یه‌كێتی زانایان به‌شداری هه‌شته‌مین ئاهه‌نگی ساڵانه‌ی مۆڵه‌ت پێدانی قورئانی پیرۆز ده‌كات    *****    *****   لقی موسڵی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   وتاره‌ پێشنیاركراوه‌كانی ئه‌م هه‌فته‌یه‌    *****    *****   لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان چه‌ند چالاكیه‌ك ئه‌نجام ده‌دات    *****    *****   بەرپرسی لقی هەولێری یەكێتی زانایان سەردانی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی پارێزگای هەولێرو دەوروبەری دەکات    *****    *****   پشدەر: قایمقامی شارەکە سەردانی لقی پشدەری یەکێتی زانایان دەکات   
4 ملیۆن منداڵی بێباوك‌و ملیۆنێك بێوه‌ژن له‌ ئێراق هه‌یه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 16/07/2010 : 23:38:12
قه‌باره‌ی فۆنت
به‌ پێی سه‌رچاوه‌ راگه‌یاندنه‌كان، ئێستا نزیكه‌ی 4 ملیۆن منداڵی بێباوك‌و یه‌ك ملیۆن ئافره‌تی بێوه‌ژن له‌ عێراق له‌ بارودۆخێكی سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن.

ئه‌م ژماره‌ زۆره‌ مانگانه‌ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ مووچه‌یێكی كه‌میان پێده‌درێت، كه‌ به‌شی بژێوی ژیانیان ناكات، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ زۆر له‌و خانه‌وادانه‌ ناچار بن له‌ رێگای رێكخراوه‌ ئه‌هلیه‌كانه‌وه‌ په‌نا بۆ خولی راهێنان‌و كاركردن ببه‌ن.

به‌ پێی قسه‌كانی سه‌لما جابو روێژكاری سه‌رۆك كۆماری ئێراق بۆ كاروباری ئافره‌تان نزیكه‌ی‌ یه‌ك ملیۆن ئافره‌تی بێوه‌ژن‌و نزیكه‌ی 4 ملیۆن منداڵی بێ باوك هه‌یه‌، له‌ كاتێكدا ژماره‌ی هه‌موو دانیشتوانی ئێراق نزیكه‌ی 30 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، دیاره‌ ئه‌م رێژه‌ زۆره‌یه‌ش ده‌ره‌نجامی شه‌ڕ‌و كوشتاریه‌كانه‌، كه‌ به‌سه‌ر ئێراقدا هاتوونه‌ به‌تایبه‌تیش له‌ دوای 2003ه‌وه‌، كه‌ به‌هۆی شه‌ڕ‌و پاشانیش به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووندو تیژی ئه‌م حاڵه‌تانه‌ش له‌ زێده‌بووندانه‌، كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌ترسیداریشن بۆ سه‌ر لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ناو ئێراقدا، كه‌ له‌ ده‌ره‌نجام به‌ هه‌زاران منداڵ له‌ خوێندن دوور خراونه‌وه‌‌و، چه‌ندان ئافره‌تیش تووشی له‌شفرۆشی بوونه‌.

بۆ رزگاربوون له‌و حاڵه‌تانه‌، حكومه‌ت مانگانه‌ ته‌نها (150) هه‌زار دیناری ئێراقیان پێده‌دات، كه‌ بۆشاییه‌كی كه‌م پڕ ده‌كاته‌وه‌، بۆیه‌ له‌ رێگای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌وڵی راهێنان‌و خولی تایبه‌تی وه‌ك درومان‌و شێوه‌ی دیكه‌ ده‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بژێوی ژیانیان دابین بكه‌ن، هه‌ندێك له‌ ئافره‌تانیش له‌ نووسینگه‌ی تایبه‌تی ناوی خۆیان تۆمار ده‌كه‌ن به‌ مه‌به‌ستی دوباره‌ پێكهێنانه‌وه‌ی ژیانی هاوسه‌ری.