یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سۆران، كردنه‌وه‌ی دوو خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ ئافره‌تان
به‌رواری دابه‌زاندن: 03/08/2011 : 12:03:55
قه‌باره‌ی فۆنت

راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له‌ رێوره‌سمێكدا به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان و به‌ ئاماده‌بوونی قائیمقامی قه‌زای سۆران و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرس و نوێنه‌رانی دامووده‌زگاكانی سنوره‌كه‌، دوو خولی فێربوونی قورئانی پیرۆز بۆ ئافره‌تان كرایه‌وه‌، كه‌ سه‌نته‌ری نه‌ژبیر بۆ چالاكی ئافره‌تان به‌ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌وقافی سۆران ئه‌نجامیان ده‌دات.
له‌ وته‌یكی دا كرمانج عزه‌ت قائیمقامی قه‌زای سۆران كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ خولانه‌ی به‌ گرنگ وه‌سف كرد و به‌ مۆدیلێكی جوانی دایه‌ قه‌ڵه‌م تا شانبه‌شانی پیاوان، ئافره‌تانیش بێبه‌ش نه‌بن له‌ فێربوونی قورئانی پیرۆز و فراوانكردنی ئاستی مه‌عریفییان.
لای خۆشییه‌وه‌ به‌یان تۆفیقی سه‌رۆكی سه‌نته‌ری نه‌ژبیر بۆ چالاكی ئافره‌تان، له‌ وته‌كه‌یدا سوپاسی ئه‌وقافی سۆرانی كرد بۆ هه‌ماهه‌نگی و كارئاسانی بۆیان و راشیگه‌یاند كه‌ كردنه‌وه‌ی ئه‌و دوو خوله‌ ده‌ستپێكی چه‌ندین خول و چالاكی تری ئایینی ده‌بن بۆ پتر خزمه‌تكردنی ئافره‌تانی سنوره‌كه‌.