یه‌کێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان
كوردى | العربية ئێمە لە فەیسبوک په‌یوه‌ندی  |  لقه‌کان  |  ستافی کار  |  لینکی پێویست
*****    *****   مامۆستا مەلا عبدالرحمن قادر ڕوستایی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مامۆستا مەلا فەتاحی شارستێنی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە سەرۆکی بۆردی باڵای وتاری هەینی و شاندێکی یاوەری دەکات    *****    *****   بۆ پیرۆزبایی کردن لە ساڵیادی دەرچوونیدا سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی (گوڵان) دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی ئاکرێ و بەردەڕەش و بەرپرسی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێوەبەری ئەوقافی شەقڵاوە دەکات    *****    *****   یەکێتی زانایان مەراسیمێکی رێزلێنان بۆ 130 مامۆستای ئایینی و هاوکارانی  راگەیاندنی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان ساز دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان کۆمەڵێک نامەی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنەوە پێ دەگات    *****    *****   یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بە بۆنەی جەژنی رەمەزانی پیرۆز بڵاو دەکاتەوە    *****    *****   مامۆستا مەلا صلاح أحمد تەرخانی کۆچی دوایی کرد یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان بە پێشکەشکردنی پانیڵێک بەشداری کۆنفرانسی گفتوگۆی بازنەیی تایبەت بە پرسی بەشداری ئافرەت لە کایەی سیاسیدا دەکات    *****    *****   سەرۆکی یەکێتی زانایان: پێکەوەژیان خواستێکی ئایینیەو پێویستە هەمووان رێزی لێ بگرین   
سودی نوێژی به‌یانی له‌ ڕووی زانستییه‌وه‌
به‌رواری دابه‌زاندن: 07/08/2011 : 14:49:21
قه‌باره‌ی فۆنت

زانایان ده‌ڵێن: شنه‌ بایه‌ك له‌ سه‌عاتی یه‌كه‌می به‌یانیدا هه‌ڵده‌كات كه‌ له‌ هیچ سه‌عاتێكی تری شه‌و و ڕۆژدا به‌و جۆره‌ نیه‌، كه‌ش‌و هه‌وا نه‌رم‌و فێنك ئه‌كات، مرۆڤ به‌ ئاسایه‌ هه‌ستی پێ ئه‌كات.
ئه‌و كاته‌ش هه‌مان كاتی نوێژی به‌یانیه‌، كه‌ وه‌ڵامی بانگی خوایی ده‌ده‌ینه‌وه‌، له‌ نوێژی به‌یانی دا ئه‌و هه‌وا پاكه‌ هه‌ڵده‌مژیت كه‌ گازیئۆزۆنی تێدایه‌ ، ئه‌م گازه‌ش سودێكی باش ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و سوده‌ ته‌ندروستیانه‌ی كه‌ نوێژ خوێنی به‌یانیان سودمه‌ن ئه‌بێت لێی:
1_ كه‌ش‌و هه‌وا زۆرترین ڕێژه‌ له‌ گازی ئۆزۆنی تێدایه‌‌و، سودێكی باش به‌ كۆئه‌ندامی هه‌ستیاری مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ ته‌واوی كاری فیكری‌و ماسولكه‌یی گه‌شه‌ ئه‌كات.
2_ تیشكی خۆر له‌ كاتی هه‌ڵاتنی دا نزیكه‌ له‌ ڕه‌نگی سوره‌وه‌، ئه‌م ڕه‌نگه‌ چالاكی زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها ڕێژه‌ی تیشكی سه‌رو وه‌نه‌وشه‌یی زۆرترین به‌شی له‌و كاته‌یایه‌ بۆ ئێمه‌، كه‌ ئه‌م تیشكه‌ هانده‌ره‌ بۆ پێست هه‌تا ڤتامین (d) دروست بكات.
3_ كاتێ‌ خانه‌كان تێر ئه‌بن به‌ گازی ئۆزۆن ئه‌چێته‌ سوڕی خوێنه‌وه‌، هه‌روه‌ها گازی (یوم)یش كه‌سیه‌كان پاك ئه‌كاته‌وه‌.
4_ زۆرترین ڕێژه‌ی (كورتزون)له‌ به‌یانیاندایه‌و له‌ ئێواراندا كه‌م ده‌كات، دیاره‌ (كورتزون) ئه‌و مادده‌یه‌یه‌ كه‌ چالاكیه‌كانی جه‌سته‌ زیاد ده‌كات‌و ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌ خوێندا زیاد ده‌كات كه‌ ئه‌ویش چالاكی‌و وزه‌ ده‌داته‌ له‌شی مرۆڤ.
هه‌روه‌ها پزیشكه‌ پسپۆره‌كان له‌ (كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی دڵ له‌ ئوردن) ڕایانگه‌یاند كه‌ جێبه‌جێ‌ كردنی نوێژی به‌یانی له‌ كاتی خۆیدا باشترین هۆكاره‌ بۆ چاره‌سه‌رو خۆپارێزی له‌ نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و ڕه‌ق بوونی ده‌ماره‌كانی خوێن، كه‌ ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ ده‌بێته‌ هۆكاری جه‌ڵده‌ی دڵ و سه‌كته‌ی ده‌ماغ، كه‌ ئه‌م چاره‌سه‌ریه‌ش نوێژی به‌یانی دابینی ئه‌كات به‌ تایبه‌تی به‌ شێوه‌ی جه‌ماعه‌ت‌و له‌ مزگه‌وت ئه‌نجام بدرێت.