دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله‌به‌یانی 23/8/2011 شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان و ئه‌ندامێتی چه‌ند ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقه‌كانی گه‌رمیان و چه‌مچه‌ماڵ و سلێمانی و ئه‌ندام لقه‌كانیان ده‌ڤه‌ری گه‌رمه‌سێرو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانیان له‌و ناوچانه به‌سه‌ركرده‌وه
له‌سه‌ره‌تادا شاندی باڵای زانایان كاتژمێر 10 ی سه‌رله‌به‌یانی له‌شاری خانه‌قین سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی 12 ی ڕێكخستنی خانه‌قینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز محمود سه‌نگاوی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ند و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌نده‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران و دواتر له دانیشتنێكدا سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عبدالله مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له ووته‌یه‌كدا ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ مه‌ڵبه‌ندی خانه‌قین ده‌ربڕی كه خۆی له پشتیوانی و پشتگیری هێزی پێشمه‌رگه‌و سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد ئه‌بینییه‌وه له درێژه‌ی ووته‌كانیدا ووتی زانایانی ئاینی هه‌میشه له خزمه‌تی كۆمه‌ڵگاكه‌مانداین و وه‌كو ئه‌ركێكی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی سه‌رشانمان به پێویستمان زانی له نزیكه‌وه سه‌ردانی ئه‌م ناوچانه‌و برا پێشمه‌رگه‌كانمان بكه‌ین و په‌یامی خۆمانتان پێ ڕاگه‌یه‌نین كه په‌یامی پشتیوانی و ده‌ستخۆشیه ،
وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كۆمه‌ڵه مامۆستا به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سه‌ربه‌رزی كوردستان هاتوینه‌ته ئێره و به هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتگیری و پشتیوانی خۆمانتان بۆ دووپات ئه‌كه‌ینه‌وه ئاماده‌ین به خوێنیش وه‌كو ئێوه به ئه‌ركی سه‌رشانمان هه‌ستین و به‌رگری له خاك و ئاومان بكه‌ین ...
پاشان به‌ڕێز محمود سه‌نگاوی لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ند سوپاسی زانایانی ئاینی كرد بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌كه‌یان و باسی له ڕه‌فتاری شۆڤێنێكان كرد به‌وه‌ی كه به‌ناوی دینه‌وه كاره‌كانیان ئه‌كه‌ن و ئه‌و ناوچانه‌ی ئێمه داكۆكی لێ ئه‌كه‌ین زۆربه‌ی دانشتوانه‌كه‌ی موسوڵمانن و به‌لام به‌داخه‌وه به‌به‌رچاوی زانا عه‌ربه‌كانه‌وه زوڵممان لێ ئه‌كرێت و هیچ هه‌ڵوێستێك نابینین
وه ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه‌ركی سه‌رشانی مامۆستایانی ئاینی یه هه‌رچی پێیان ئه‌كرێت بیكه‌ن چونكه زانایانی ئاینی له‌هه‌موو كه‌س زیاتر خه‌ڵك گوێیان لی َ ئه‌گرێت
سه‌نگاوی ئاماژه‌ی به‌وه دا تاوه‌كو ئێستا هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ تێكدانی ناوچه‌كه
پاشان له‌درێژه‌ی گفتوگۆكه‌دا سه‌رۆكی زانایان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێمه‌ش وه‌كو مه‌لای كورد گله‌یی زۆرمان له زانا ئاینی یه شیعه‌و سوننه‌كان هه‌یه ، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد زۆر له مه‌وقیفی زانایانی یانی ئاینی كورد ڕازین بوونی ئه‌و هه‌موو شه‌هیدو بریندار‌و زیندانه‌سیاسیه ی مه‌لای كورد گه‌واهی له‌سه‌ر به‌هه‌ڵوێستیمان ده‌كات پاشان هه‌ریه‌ك له سه‌رۆكی زانایان و هه‌ڤاڵ محمود سه‌نگاوی بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن ئامانجی سه‌ردان و دانیشتنه‌كه‌یان خسته ڕوو .
پاشان هه‌ر له‌میانه‌ی ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه‌ی شاندی باڵای یه‌كێتی زانایاندا سه‌ردانی لقی 15 ی خانه‌قینی پارتی دیموكراتی كوردستانیان كرد‌و له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌لاح ده‌لۆ ئوندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ئه‌كبه‌ر خه‌یده‌ر لێپرسراوی لق و كارگێڕ‌و ئه‌ندامانی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی كران
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له ووته‌یه‌كدا ئااژه‌ی به پێویستی ئه‌و سه‌ردانه‌ی شاندی زانایان كرد بۆ پشتگیری و پشتیوانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه به‌و گه‌رماوه كه‌شه ناخۆشه‌وه و به‌زمانی به‌ڕۆژووه‌وه به‌رگری له شه‌ره‌فو ناموس و كه‌رامه‌تی كورد ده‌كه‌ن هه‌روه‌كو له هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا له به‌رگری كرن به‌رده‌وام بوون و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه جێگه‌ی داخه له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا هه‌رێمی كوردستان دووچاری ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه ئه‌بێته‌وه هه‌ر له تۆپبارانكردنی ناوچه سنورییه‌كان له لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێران و توركیاوه‌و داگیركردن و تێكدانی باری ئاسایشی ناوچه‌كوردیه‌كان له ناوچه‌كانی سه‌عدییه‌و جه‌له‌ولا و باسی له‌وه كرد كه ئه‌و مامۆستایانه به نماینده‌یی ته‌وای مامۆستایانی ئاینی له كوردستان هاتوون بۆ ئه‌وه‌ی سوپاسی سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورد بكه‌ین بۆ ئه‌و بڕیاره پێویستانه‌ی ده‌رباره‌ی ئه‌و ناوچانه داویه‌تی به تایبه‌تی ڕێزدار سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان
هه‌روه‌ها باسی له‌وه كرد كه په‌یامی پیرۆزی ئیسلام داوای ئه‌وه‌مان لێ ئه‌كات كه خاكی داگیركراو بۆ خاوه‌نكانیان بگێڕینه‌وه و ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ برا پێشمه‌رگه‌كانمان خه‌باتی له پێناودا ئه‌كه‌ن هه‌ر هه‌مان مه‌به‌سته
پاشان به‌ڕێز سه‌لاح ده‌لۆ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان له ووته‌یه‌كدا سوپاسی سه‌رۆكی زانایان و شاندی یاوه‌ری كرد بۆ ئه‌و سه‌ردانه مه‌یدانییه بۆ ئه‌و ناوچانه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌م كێشه‌یه ئه‌و هه‌ڵده‌گرێت كه هه‌موو چین و توێژه‌كان به ته‌نگ ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه‌وه بێن كه دووچاری میلله‌ته‌كه‌مان هاتووه له‌و ناوچانه پاشان باسی له به‌رزی ئیراده‌ی خه‌ڵكی كوردستان كرد و دڵنیایی خۆی له‌وه ده‌ربڕی كه ئه‌و سیاسه‌تانه‌ی شۆڤێنێكان ئه‌نجامی ئه‌ده‌ن هیج ده‌ره‌نجامێكی نابێت بۆیان و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتنی شاندی زانایان مه‌عنه‌وێتێكی باش و ته‌واو به خه‌ڵكی ئه‌م ناوچانه ئه‌به‌خشێ
پاشان و له درێژه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یاندا و بۆ له‌نزیكه‌وه ئاگاداربوون له بار‌و گوزه‌رانی ئه‌و برا پێشمه‌رگانه شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان سه‌ردانی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پشتیوانی دووه‌میان كرد و له‌لایه‌ن به‌ڕێز لیوا ڕوكن حسین منصور فه‌رمانده‌ی هێز و ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌دارانی هێزه‌وه به گه‌رمی پێشوازی كران
له‌سه‌ره‌تادا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئامانجی سه‌ردانه‌ی بۆ به‌ڕێزیان خسته‌ڕوو و ئاماژه‌ی به‌وه كرد ئه ئێوه وازتان له هه‌مو شتێك هێناوه له پێناو به‌رگری كردن له خاك و نه‌ته‌وه‌كه‌تان ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێوه هه‌ڵوێستێكی ئاینی و نه‌ته‌وایه‌تی یه‌و وه‌كو زانایانی ئاینی ئاینی به‌رزی ئه‌نرخێنین و ده‌ستخۆشی له ته‌وای هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌كه‌ین كه هه‌میشه‌و هه‌موو كات له خۆبوردوانه‌و جوامێرانه به‌ئه‌ركی پیرۆزی خۆیان هه‌ستاون
پاشان به‌ڕێز لیوا ڕوكن حسین منصور به‌ناوی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه سوپاسی شاندی زانایانی كرد‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتنی شاندی یه‌كێتی زانایان دڵنیاییان پێ ئه‌به‌خشێت له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌ی ئه‌وان ئه‌یكه‌ن ڕاسته‌و له‌گه‌ڵ بنه‌ما پیرۆزه‌كانی ئاینی ئیسلامدا یه‌كانگیره
هه‌رله‌و سه‌ردانه‌داو له وه‌ڵامی پرسیارێكی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی پشتیوانی دووه‌م ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا دروسته ئه‌و هێزه‌ی ڕۆشتونه‌تو ئه‌و ناوچانه به‌ڕۆژوو نه‌بن یان نا ؟ به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئه‌حمه‌دی شافعی ئه‌ندامی لێژنه‌ی باڵای فه‌توای هه‌رێمی كوردستان له‌وه‌ڵامدا گووتی " به‌وپێیه‌ی ئه‌و برا پێشمه‌رگانه له سه‌فه‌ردان و ئه‌ركی قورسیان له‌سه‌ر شانه ئه‌توانن به‌ڕۆژوو نه‌بن و دوای ڕمه‌زان بیگرنه‌وه "
پاشان به‌یاوه‌ری ئه‌فسه‌رو ده‌ره‌جه‌دارانی هێزه‌كه شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان سه‌ربازگه‌و هێزه‌كانی پشتیوانی‌یان به‌سه‌ركرده‌وه‌و له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ برا پێشمه‌رگه‌كان دوان و ئه‌وانیش خۆشحاڵی خۆیان بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌یان ده‌ربڕی له دوو ووته‌ی جیاداو بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان هه‌ریه‌كه له مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین به‌رپرسی لقی سلێمانی مامۆستا مه‌لا عبدالوهاب سه‌نگاوی به‌رپرسی لقی چه‌مچه‌ماڵ پشتگیری و پشتیوانی شاند و ته‌واوی زانیانی ئاینی ئیسلامی كوردستانیان بۆ برا پێشمه‌رگه‌كان ده‌ربڕی