دوای ئه‌وه‌ی سایتی ئیسلام په‌یك هه‌واڵێكی ده‌رهه‌ق به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان بڵاوكردۆته‌وه، راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكردۆته‌وه، كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ماوه‌یه‌ك بوو وا تێده‌گه‌ییشتین ماڵپه‌ڕی ئیسلام په‌یك ماڵپه‌ڕێكی ئیسلامی ئازاده، به گرنگییه‌وه‌ش موتابه‌عه‌مان ده‌كرد، به‌ڵام دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ندین هه‌واڵی هه‌ڵبه‌ستراو، گه‌ییتشینه ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی له‌و بۆچوونه هه‌ڵه‌بووین، چونكه ئه‌و سایته كار بۆ سیاسه‌تێكی دیاركراو‌و زۆر سنووردار ده‌كات‌و كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی رق‌و كینه ده‌كات، تا بۆشی كرابێت هه‌وڵی داوه فیتنه‌و دووبه‌ره‌كی له ناو مامۆستایانی ئایینی دروست بكات، كه له‌وه‌شدا ته‌نها مامۆستایانی ئایینی‌و خودی ئایینی پیرۆزی ئیسلام ده‌بنه ئامانج، به‌تایبه‌تی ماوه‌یه‌كه ده‌یه‌وێت ته‌فره‌قه‌و تۆمه‌ت بۆ مامۆستایان به گشتی‌و یه‌كێتی زانایان به‌تایبه‌تی دروست بكات، كه به‌داخه‌وه ئه‌وانه هه‌مووی پێچه‌وانه‌ی هیوا‌و ئاواته‌كانی ئێمه‌ن، چونكه ده‌مانه‌خواست ماڵپه‌ڕێكی راستگۆی موسڵمانانه بێت، نه‌ك رێڕه‌وێكی ته‌سكی پڕ رق‌و كینه بگرێته به‌ر، كه هه‌ر كه‌سێك ته‌نها چه‌ند رۆژێك موتابه‌عه‌ی ئه‌و سایته بكات، له سیاسه‌ته‌كه‌ی تێ ده‌گات.
له دواهه‌مین كاری‌دا، اه‌و كاته‌ی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و به‌رپرسی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایان چه‌ندین رۆژه به چڕی سه‌ردان‌و په‌یوه‌ندییان به چه‌ند لایه‌نێكی په‌یوه‌نداره‌وه كردووه‌و، هه‌ر به‌رده‌وامیشن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به زووترین كات ئه‌و مامۆستایه ئازاد بكرێت، كه‌چی ئه‌و سایته دوور له هه‌ستكردن به مه‌سئولیه‌ت، هه‌ڵستاوه هه‌واڵێكی هه‌ڵبه‌ستراوی خستۆته پاڵ به‌رپرسی لقه‌كه‌مان، گوایه له‌و كاته‌ی كۆمه‌ڵێك مامۆستای ئایینی هاتوونه‌ته پێش لقی هه‌ولێر بۆ دیفاعكردن له مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی، كه‌چی شێخ نیاز راغب به‌رپرسی لق، خۆی پیشان نه‌داون، له وه‌ڵامدا ته‌نها ئه‌وه‌نده به‌و به‌ڕێزانه ده‌ڵێین، لقی هه‌ولێر مه‌ردانه دیفاعی له هه‌موو مامۆستایێك كردووه‌و ده‌شی كات، ئه‌و رۆژه‌ش چه‌ند مامۆستایێك له‌و كاته‌دا چه‌ند كارێكیان ئه‌نجام دابوو ده‌رهه‌قی لقی هه‌ولێر‌و باره‌گاكه‌ی به‌بێ پرس كردن به لق، كه ئه‌گه‌ر بمان ویستبایه مافی زۆر شتمان هه‌بوو، هه‌ر بۆیه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌ی ئه‌و چه‌ند مامۆستایه، كه كه‌م‌و زۆر پرسیان به لقی هه‌ولێر نه‌كردبوو، وه ئاگاداریشیان نه‌كردبوویه‌وه، چه‌ند مامۆستایه‌ك له نێویان ده‌نگی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی‌و، ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش هاتنه لای به‌رپرسی لق‌و پۆزشیان هێنایه‌وه، به‌ڵام به‌لای ئێمه‌وه پاراستنی كه‌ڕامه‌تی هه‌موو مامۆستا‌و زانایه‌كی ئایینی ئه‌ركی ئێمه‌یه، بۆیه هه‌موو ئه‌و شتانه‌مان پاراست‌و ئێستاش ده‌یپارێزین، چونكه هیچ گه‌وره‌یی له‌وه نابینین سوكایه‌تی به هیچ مامۆستایه‌ك بكه‌ین‌و له پێناوی هه‌واڵێك هه‌وڵی شكاندنی كه‌ڕامه‌تی هیچ كه‌سێك بده‌ین، بۆیه ئاماده‌نین نهێنی ئه‌و مامۆستایانه باس بكه‌ین‌و، ئیسلام په‌یك‌و هه‌واڵنێره‌كه‌شیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له‌وه‌ی هه‌واڵێكی بێ بنه‌مای هه‌ڵبه‌ستراویان به خوێنه‌رانیان فرۆشتووه، ئه‌وه‌ش رێزنه‌گرتنی خوێنه‌رانیه‌تی.
راگه‌یاندنی لقی هه‌ولێری
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
25/8/2010
|