دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌میانه‌ی سه‌ردانه مه‌یدانیه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان و دیداری له‌گه‌ڵ شاندی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان له نوسراوێكدا داوایان له به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد كه وه‌كو زانایانی ئاینی پێش نوێژ و ووتار خوێن خۆمان به‌زوڵم لێ كرا‌و ئه‌زانین كه له‌م سیسته‌مه‌ی ئێستای مووچه‌دا وه‌كو بێ بڕوانامه‌و كارگوزار هه‌ژماركراوین بۆیه داوا له‌ڕێزت ئه‌كه‌ین كه چاوێك به داواكه‌ماندا بخشێنیته‌وه و هیچ نه‌بێ حیسابی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی دبلۆم یاخود ئاماده‌یی مان بۆ بكرێت به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه ماوه‌ی خزمه‌تیان له ( 30 ) ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌یه و كاتی خۆی به ئیمام دامه‌زراون ...
لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د ساڵه‌ح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌لێنی ئه‌وه‌ی به شاندی لقی گه‌رمیان دا كه چاو به داواكه‌یاندا بخشێنێته‌وه و به پێی توانا كاری جدی له‌سه‌ر بكات و خزمه‌تكردنی زانایانی ئاینی به‌ئه‌ركی سه‌رشانی هه‌موو لایه‌ك زانی .
جێی ئاماژه پێدانه زۆرێك له زانائاینی یه كۆنه‌كان بڕوانامه‌یان نیه‌و له سسته‌می مووچه‌دا به بێ بڕوانامه هه‌ژماركراون له كاتێكدا هه‌موویان خاوه‌نی قوتابخانه‌و حوجره‌و فه‌قێ بوون و زۆریك له‌وانه‌ی ئه‌وڕۆ خاون بڕوانامه‌ی به‌كالۆریوس و ماسته‌رو دكتۆران خوێندكار‌و په‌روه‌رده‌ی لای ئه‌وان بوون .
|