دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكیدا بۆ ده‌ڤه‌ره‌كه و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ چین و توێژه جیاجیاكانی سنوری گه‌رمیان كاتژمێر 11ی پێش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 25/8/2011 له ته‌لاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕۆشنبیری و لاوان له‌شاری كه‌لار دكتۆر به‌رهه‌م ئه‌حمه‌د صاڵه‌ح سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له شاندێكی باڵای لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان كرد
سه‌ره‌تا به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به ناوی سه‌رجه‌م زانایانی ئاینی سنوره‌كه‌وه به‌خێرهاتنی سه‌رۆكی حكومه‌تی كرد‌و هیوای خواست هاتنه‌كه‌ی ببێته مایه‌ی خێر‌و خۆشی بۆ سنوره‌كه‌و پاشان باسی له كورته‌یه‌ك له كاروچالاكی لقه‌ی كرد
پاشان به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌به‌رامبه‌ردا زۆرخۆشحاڵی خۆی بۆ بینینی شاندی زانایانی ئاینی ده‌ربڕی و سوپاسی هه‌ڵوێسته جوانه‌كانی یه‌كێتی زانایانی كرد و ئاماژه‌ی به پێشه‌نگی و پیرۆزی زانای ئاینی كرد و به‌ڵێنی هه‌موو جۆره هاوكاری و جێبه‌جێ كردنێكی بۆ داوا ڕه‌واكانی زانایان ده‌ربڕی
شایانی باسه شاندی لق پێكهاتبوو له به‌ڕێزان مامۆستا مه‌لا حه‌مه‌ین كه‌لاری ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و به‌رپرسی لقی گه‌رمیان و مامۆستا مه‌لا سه‌لام تاوگۆزی جێگری لێپرسراوی لق و مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی كارگێڕی لق .
|