دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین _ گه‌رمیان :
له نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كردووه به ژماره (119 ) له به‌رواری 21/8/2011 لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان داوای پاداشتكردنی مامۆستایانی ئاینی پێش نوێژ و ووتارخوێنی مزگه‌وته‌كانی سنوری گه‌رمیانی كردووه ئه‌مه‌ش له پای ئه‌و ماندووبون و زه‌حمه‌ته زۆره‌ی كه مامۆستایانی ئاینی به‌درێژایی ساڵ و به‌تایبه‌ت له مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆزدا ئه‌یبینن ... له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی ڕاگه‌یاند " له‌به‌ر ڕۆشنایی ئه‌و ماندوبون و هیلاكیه‌ی زانایانی ئاینی به پێویستمان زانی ئه‌و داوایه ئاراسته‌ی ئیداره‌ی سنوره‌كه بكه‌ین و به خۆشحاڵی و سوپاسێكی زۆره‌وه به‌ڕێز سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان وه‌ڵامی ئه‌رێنی هه‌بوو لای خۆشیه‌وه ئه‌وقافی ڕاسپارد بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێویستی له‌سه‌ر بكات "
شایانی باسه له بڕگه‌ی دووه‌می نوسراوه‌كه‌ی لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایاندا داوای به‌خشینی ( ڕێز و سوپاس ) بۆ پێش نوێژ و ووتارخوێنانی سنوره‌كه كراوه .
|