دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
سه‌رله به‌یانی ڕۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 25/8/2011 و له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م صالح بۆ سنوری گه‌رمیان و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان شاندی لق داوای له‌سه‌رۆكی حكومه‌ت كرد ئه‌و زه‌وییه‌ی ده‌كه‌وێته گه‌ڕه‌كی شۆڕشی شاری كه‌لارو چه‌ند ساڵێك له‌مه‌و به‌ر وه‌كو شوێن مزگه‌وت دیاری كرا نه‌درێته پرۆژه‌ی دیكه و لای خۆشیه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌ت بڕیاری دا له‌و كێشه‌یه بكۆڵێته‌وه
شایانی باسه له ساڵانی ڕابردوو پارچه زه‌وییه‌ك له گه‌ڕه‌كی شۆڕشی قه‌زای كه‌لاری سه‌نته‌ری ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ مزگه‌وت ته‌رخانكراو هه‌ندێ له ڕتیناتی ئیداری و هونه‌ریشی ته‌واو كرا به‌ڵام به‌هه‌رهۆیه‌ك هه‌وڵه‌كان نه‌گه‌شتنه ئه‌نجام و ئێستا و له‌سه‌ردانی ئه‌م جاره‌ی سه‌رۆكی حكومه‌تدا بڕیاره پرۆژه‌ی یاریگایه‌كی ئافره‌تانی لێ بكرێته‌وه .
|