دوای خوێندنه‌وه‌ی وتارێكی له‌لایه‌ن مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل سوسه‌یی له‌سه‌ر یاسایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توند‌و تیژی خێزانی، كه ناڕه‌زایی له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی ئه‌و یاسایه ده‌ربڕی، كه لیسته ئیسلامی‌و عه‌لمانیه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌نگیان پێدا بوو، له وتاره‌كه‌یدا ناوی سه‌رۆكی هه‌رێم‌و شته‌كانی خستبوونه پاڵ ئه‌وه‌وه، كه دیاره هه‌ندێك له قسه‌كانی به ته‌شهیر ته‌فسیر كراونه‌ته‌وه، هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م وتاره‌یدا ده‌ستگیر كرا.
بۆیه یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان داوای ئازادكردنی ده‌كه‌ن‌و، به پێویستیشی ده‌زانن وتاربێژان به زمانی گفتوگۆ‌و حیوار ره‌خنه‌كانیان بخه‌نه روو، به پێی قسه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان ئه‌وان به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانن وه‌ك یه‌كێتی زانایان له هه‌وڵی به‌رده‌وام ده‌بن بۆ رزگاركردنی مامۆستا مه‌لا ئیسماعیل.
له هه‌مان كاتدا یه‌كێتی زانایان داوا له وتاربێژان‌و مامۆستایانی ئایینی ده‌كات، له كاتی بوونی تێبینی‌و سه‌رنج‌و ره‌خنه‌كانیان، پێویسته ره‌چاوی زمانی حیوار‌و گفتوگۆ بكه‌ن‌و، به شێوازێك سه‌رنجه‌كانیان نه‌خه‌نه‌روو، كه له بری چاره‌سه‌ر، ببێته جێی تێبینی‌و به ته‌شهیر لێك بدرێته‌وه.
|