مه‌لارسول سیتكانی: راگه‌یاندنی لق
وه‌ك ده‌ربرینی هاوخه‌می وهه‌لوێستی ئاینی و نه‌ته‌وه‌یی وئیدانه‌و مه‌حكوم كردنی تۆبباران وبۆمبارانی خاكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوئێرانه‌وه، سه‌رله‌به‌یانی 25/8/2011پێنچ شه‌ممه به ئاماده‌بوونی به‌رپرسی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایان به‌رێز مامۆستا مه‌لا خالد مه‌له‌كی وكارگێرانی لق و، هه‌روه‌هایاوه‌ری به‌رێز مامۆستا مه‌لا وه‌یسی مه‌لاسه‌عید به‌رێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران ، زانایانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌به‌ژداریانكرد له‌هه لمه‌تی واژووكردن دژی بۆردومانه‌كانی سنوری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن توركیا‌و ئێرانه‌وه ، هه‌روه‌ك داواشیانكردده‌ست به‌جێ تۆبباران وكوشتن وئاواره‌كردنی خه‌لكی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن هه‌ردوو وولاتی هاوسێوه رابگیرێت و رێز له‌ئیراده‌و هاوسێیه‌تی نێوان هه‌ردوو ولات وخاكی هه‌رێمی كوردستان بگرن .
|