:1/ لقی پشده‌ر وه‌فاتی كارگێڕێكی لقی ڕائه‌گه‌یه‌نێت :به وه‌فاتی كارگێڕی ڕاگه‌یاندنی لقمان به‌ڕێز م ملا أحمدی شیوه‌ڕه‌زی 19 / 8 / 2011 ستافی لق و ناوچه‌كانمان ته‌عزییه‌و سه‌ره‌خۆشی خۆیان ڕائه‌گه‌یه‌نین وله‌گه‌ڵ ڕازی بوون به ته‌قدیراتی خوای مه‌زنمان دڵ پڕغه‌مین وله خوائه‌خوازین كه‌مامۆستای خۆشه‌ویستمان به به‌هه‌شتی به‌رین شادبكــات و به‌ر شه‌فاعه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانی بخات و پله‌ی شه‌هیدی پێ كه‌ڕه‌م بكات ـ چونكه پاش نزیكه‌ی بیست ڕۆژ به‌ڕوداوی سه‌یاره فه‌قه‌ڕاتی ملی زۆر زیانیان پێگه‌یشتبوو ـ هه‌رئه‌وه‌شبو به‌هۆكاری وه فاتكردنی وه‌له‌خوای مه‌زن داواكارین كه‌سه‌بوری دڵی خانه‌واده‌ی به‌ڕێزیان و زانایانیشمان و موسوڵمانانیش بدات ...امین ..انالله وانا الیه را‌جعون .
2/ لقی پشده‌ر سوپاسی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئه‌كات : سوپاس وپێزانینی زانایانی لقی پشده‌رمان ته‌قدیم ئه‌كه‌ین به مه‌كته‌بی ته‌نفیزی و سه‌رۆكایه‌تی زانایانمان بۆ ڕۆڵ وتێكۆشانی به‌رچاویان به‌خزمه‌تكردنی ئاینی ئیسلاممان وزانایانی ئاینی به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش بۆ به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی م ملا احمدی شیوه‌ڕه‌زی ـ كارگێڕی لقمان ـ كاتێك توشی ڕوداوی ئوتومبیل بو . وه‌به‌شداری كردنیشیان له‌پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی خوالێخۆشبو و هاوكاری كردنیشیان بۆ خانه‌واده‌ی مامۆستای خوالێخۆشبووخۆشه‌ویستمان م ملا احمدی شیوه‌ڕه‌زی ، كه‌ئه‌مه‌ش ڕێز‌و گه‌وره‌یێكه بۆسه‌رۆكایه‌تی زانایان تۆمار كراوه ، فجزاهم الله عنّا وعن المرحوم وعن عائلته ..امین
3/ لقی پشده‌ر به‌شداری پرسه‌ی دایكی مامۆستا عزیز مه‌مه‌نداوه‌یی كرد :به‌رواری 22/8 شاندێكی باڵای لقمان كه پێكهاتبوون له لێپرساوی لق م ملا احمدی خانقا وكارگێڕی لق م ملا سید عبدالرحمن ولێپرسراوی ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ م ملا محمدی بێگه‌ڵاسی و م ملاسید حسن ئه‌ندامی لیژنه‌ی فتواو چه‌ند مامۆستایه‌كی تریش به‌شداریمان كرد له پرسه‌وسه‌ره‌خۆشی دایكی به‌ڕێز مامۆستا عزیز مه‌مه‌نداوه‌یی له ناحیه‌ی حاجیاوا و پاشانیش له‌گه‌ڕانه‌وه‌دا سه‌ردانی مامۆستای ناوداری ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان ـ م ملا محمدی ده‌ڵگه‌یی ـ كرد هه‌م بۆبه‌خێر هاتنی به‌ماڵه‌وه بۆ ڕانیه و هه‌م ئه‌حواڵ پرسینیشی له‌نه‌خۆشی و هیوای شیفاو چاكبونه‌وه‌ی بۆئه‌خوازین |