به‌ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
سه‌باره‌ت به یاسای ژماره (8) ی ساڵی (2011( تایبه‌ت به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی كه له په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگ په‌سند كرا ، ئێمه له فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی سه‌ره‌ڕای خاڵه باشه‌كانی، چه‌ند تێبینییه‌كمان له سه‌ر هه‌ندێ مادده و بڕگه‌ی ناو یاساكه هه‌بوو و له‌كاتی گفتوگۆكردنیان له ناو هۆڵی په‌رله‌مان راوبۆچوونی خۆمان له سه‌ریان ده‌ربڕی كه پێمان وابوو پێچه‌وانه‌یه له گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی ئیسلام و واقیعی كۆمه‌ڵایه‌تیمان ، بۆیه‌ش ده‌نگمان به‌و یاسایه نه‌داو، دواتریش یه‌كێتی زانایان تێبینییه‌كانی خۆیان له سه‌ر یاساكه راگه‌یاندو داوایان كرد كه سه‌رۆكی هه‌رێم واژۆی نه‌كات ، به‌ڵام به‌هۆی تێپه‌ڕبوونی ماوه‌ی یاسایی مانه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه لای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ، له وه‌قایعی كوردستان بڵاوكرایه‌وه و بوو به یاسا.
هیوادارین له‌كاتێكی گونجاو‌دا یاساكه هه‌مواربكرێته‌وه و كه‌م و كوڕییه‌كانی چاك بكرێن ، له پێناو پاراستنی هه‌رچی زیاتری خێزان له توندوتیژی و تێكنه‌چوونی شیرازه‌كه‌ی به له به‌رچاوگرتنی به‌هاو واقیعی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان .
فراكسیۆنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی
له په‌رله‌مانی كوردستان
ره‌مه‌زانی 1432
ئابی2011 |