دانا مه‌لا حه‌مه‌ئه‌مین – گه‌رمیان :
پاش ئه‌وه‌ی به‌نوسراوێك لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایان داوایه‌كی ئاراسته‌ی ئیداره‌ی گه‌رمیانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد تایبه‌ت به پاداشت كردنی زانایانی ئاینی پێش نوێژ و ووتارخوێن له سنوری گه‌رمیان به‌سوپاسه‌وه ده‌ست به‌جێ به‌جێ به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكارییه‌كه ده‌ربڕی و پاداشتی بۆ نزیكه‌ی هه‌شتا زانای ئاینی سنوری لقی گه‌رمیان له ناوچه‌كانی كه‌لارو كفری و خانه‌قین ی پێشكه‌ش كرد له پای ئه‌وه‌ش لقی گه‌رمیانی یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان به‌نوسراوی ژماره 127 له به‌رواری 28/8/2011 سوپاسنامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌لاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كرد .
شایانی باسه پاداشته‌كه بریتی بوو له بڕی ( 75000 ) حه‌فتاو پێنچ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر مامۆستایه‌ك |