له ده‌ستپێشخه‌ری‌و ئاسانكاریێكی بێ وێنه‌و پێویستدا، كچێكی سه‌رمایه‌داری وڵاتی سعودیه، وه‌ك روبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌ك به‌رامبه‌ر به‌گرانی بازاڕ‌و كه‌لوپه‌ل‌و، ماره‌یی‌و پێداویستیه‌كانی هاوسه‌رگیری، هه‌ڵساوه به‌دامه‌زراندنی ده‌زگایه‌كی تایبه‌ت، بۆ به‌یه‌كگه‌یاندن‌و ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری بۆ گه‌نجانی كه‌مده‌رامه‌ت به‌شێوه‌ی قیست‌و، به قه‌ردی درێژخایه‌ن.
ئه‌مه‌و (عه‌بیر حه‌سه‌ن) كه كچێكی خواپێداوی وڵاتی ناوبراوه، دوای ده‌رچوونی له خوێندنی زانكۆ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ی لا دروست بووه‌و، وه‌ك خۆی ده‌ڵی: قسته‌كانمان بێ زیاده‌یه، بۆیه‌ش له ماوه‌ی 6 مانگدا، ته‌نها له شاری مه‌دینه‌ی پیرۆزدا 51 پڕۆسه‌ی هاوسه‌رگیری به سه‌ركه‌وتوویی رێكخستووه.
شایانی باسه: مه‌رجی سه‌ره‌كیه‌كانی ده‌زگاكه ئه‌وه‌یه، كه نابێ داوه‌تكراوان له 300 كه‌س زیاترببن‌و، قیستی یه‌كه‌م له 2000 ریال ده‌سپێده‌كات‌و، قیسته‌كانی دواتر 700 ریال ده‌بێت، جیاوازیش نیه له نێوان هاوڵاتیانی سعودی‌و وڵاتانی تر، یان كه‌سانی فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتی ئاسایی، به مه‌رجی بوونی كه‌فیل.
|