رۆژی 29/8/2011 له رێوڕه‌سمێكدا، شێخی ئه‌زهه‌ر دكتۆر ئه‌حمه‌د ئه‌لته‌یب بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ئه‌وه‌ی راگه‌یاند: كه پڕۆژه‌یه‌كی فراوانی به ئه‌لیكتڕۆنی كردنی ده‌ستنووسه ئیسلامیه‌كان‌و، بڵاوكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر تۆڕی ئه‌نته‌رنێت خراوه‌ته كار‌و، له‌وه‌و به‌دوا ده‌توانرێ به وردی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت.
ئه‌مه‌و دكتۆر ئه‌لته‌یب ئه‌وه‌شی راگه‌یاند: كه پڕۆژه‌كه وه‌ك هه‌ولێكه بۆ زیندوڕاگرتنی مێژو و كه‌له‌پوری ئیسلامی بێ جیاوازی، كه 50 هه‌زار ده‌ستنووسی له‌خۆگرتووه، له 63 بابه‌تی جیاوازی زانستی، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌یش زیاتر له 38 ملیۆن جونه‌یهی میسڕی خه‌رجكراوه، وێڕای زیاتر له 3 ساڵ كاربۆكردنی ورد‌و به‌دواداچوون.
|