به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
بۆ ته‌واوی ئه‌و به‌ڕێزانه‌ی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز سه‌ردانیان كردین، یان نامه‌ی پیرۆزباییان ناردووه یان به ته‌له‌فۆن په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردین، له زانایان‌و مامۆستایانی ئایینی‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان‌و سه‌رۆكه‌كانی پارته‌كانی كوردستان‌و به‌رپرسانی حزبی‌و حكومی‌و له وه‌زیر‌و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی‌و هاووڵاتیانی به قه‌در‌و به‌ڕێز، به پێویستی ده‌زانین به ناوی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و له رێگای ئه‌وانه‌وه به‌ناوی ئه‌ندامانی یه‌كێتی زانایان سوپاسێكی گه‌رمی یه‌كه‌یه‌كتان ده‌كه‌ین‌و، خوای گه‌وره پاداشتتان بداته‌وه.
دووباره سوپاستان ده‌كه‌ین‌و، بێگومان ئه‌و گه‌رم‌و گوڕییه‌تان ته‌كانێكی مه‌زنمان پێ ده‌دات بۆ پتر چوست‌و چالاكبوون له خزمه‌تكردن به ئایینی پیرۆزی ئیسلام‌و دۆزی نه‌ته‌وایه‌تیمان‌و مافه‌كانی زانایانی ئایینی‌و به‌شداربوون به رۆڵێكی كارا له ته‌واوی ئاریشه‌كان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن‌و پێشڤه‌بردنی ئه‌زموونی كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
05/09/2011
|