شاندێكی باڵای یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، له سه‌ر داوای فه‌رمی (ئه‌نجومه‌نی زانایانی ئیسلامی عیراق)، له كۆنگره‌یه‌كی فراوان، كه به ئاماده‌بوونی نوێنه‌رانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی زۆرینه‌ی ناوچه جیاجیاكانی عێڕاق به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌شدارده‌بێت.
ئه‌مه‌و كۆنگره‌كه له‌ژێر ناونیشانی (واقع الدعوه الاسلامیه فی العراق) له رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو 17/9/2011 سازده‌كرێت‌و، تیادا باس له دوایین‌و پێشهات‌و گۆڕانكارییه‌كانی كاری بانگخوازی‌و، وتاردان‌و كۆسپ‌و ته‌گه‌ره‌كانی به‌رده‌م وتاربێژانی ئایینی له عیڕاقدا ده‌كرێ‌و، راو پێشنیاز‌و رێگه‌چاره‌ی پێویست له باره‌یه‌وه ده‌خرێته روو.
شایانی باسه: شاندی باڵای یه‌كێتی زانایان، پێكدێت به سه‌رۆكایه‌تی مامۆستا مه‌لا نه‌جمه‌دین وادی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و ئه‌ندامێتی هه‌ر یه‌ك له شێخ به‌هائه‌دین نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی‌و مامۆستا مه‌لا ئازاد كه‌ركوكی به‌رپرسی لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی زانایان.
|