به داوه‌تێكی فه‌رمی له لایه‌ن به‌ڕێز دكتۆر عه‌لی ئه‌كبه‌ر ئه‌مینداری گشتی كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابوونی ئیسلامی، بڕیار وایه سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، به‌ڕێز مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید گرتكی سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی رابوونی ئیسلامی بكات.
شایانی باسه: كۆنگره‌ی ناوبراو له رۆژانی 17ـ18ی سێپتێمبه‌ر، به ئاماده‌بوونی زانا‌و بیریار‌و نوسه‌رو رۆشنبیرانی جیهانی ئیسلامی، له تارانی پایته‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت‌و، تیایدا باس‌و لێكۆلێنه‌وه‌و به‌دواداچوونی ئاماده‌بووان له‌مه‌ڕ جیهانی ئیسلامی‌و، دوایین پێشهات‌و رووداو و ئه‌گه‌ره‌كان پێشكه‌ش ده‌كرێت‌و، تاوتوێی زانستی‌و گفتوگۆی كراوه‌یان له سه‌ر ده‌كرێت.
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به سایتی زانایانی راگه‌یاند هه‌وڵده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ كورده‌كانی دیكه‌ی به‌شداربووی كۆنگره په‌یوه‌ندی به زۆرترین خه‌ڵكه‌وه ببه‌ستین‌و وێڕای باسی سه‌ره‌كی كۆنگره‌كه په‌یامێكی روونی گه‌لی كوردیش به‌وانه بگه‌یه‌نین، كه په‌یامی كوردیان پێ نه‌گه‌ییشتووه یان به هه‌ڵه حاڵی بوونه.
|