ڕاگه‌یانی لقی هه‌ولێر: مه‌عروف مه‌لاعولا روستایی
سه‌ر له به‌یانی رۆژی چوار شه‌مه 14/9/2011 له شاری هه‌ولێر، به‌ئاماده‌بوونی به‌رێز مامۆستا مه‌لا كۆسره‌ت خدر هه‌ناره‌یی ئه‌ندام ناوچه‌ی یه‌كی یه‌كێتی زانایان، وه‌ك نوێنه‌ری لقی هه‌ولێری یه‌كێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، به‌شداری كرد له رێز لێنان‌و، به‌رێكردنی روفاتی 39 هاوڵاتی كورد كه 25 یان مسیحی بوون‌و 14 یان موسوڵمان بوون، خه‌ڵكی گوندی سۆرین له ده‌ڤه‌ری بادینان كه به‌ده‌ستی ره‌شی رژێمی به‌عس گوله باران كرابوون، له سالانی 60 ته‌كان كه‌پێك هاتبون له پیاو وژن‌و منداڵ چل ساڵ به‌ر له ئێستا ئه‌م كۆمه‌ڵه قوربانیانه له گوندی خۆیان له زێدی باب‌و باپیرانیان گه‌مارۆدران و، گوله باران كران، چونكه كورد بوون‌و، به زوبانی شرینی كوردی قسه‌یان ده‌كرد . شایه‌نی باسه رژێمی به‌عس گۆره‌كانیانی ژیر ئاو خستبوو پاش ده‌رهێنان‌و، لێكۆلینه‌وه‌ی پزیشكی دادوه‌ری، له مه‌راسمێكی شایسته به‌رێكران بۆ زێدی باب‌و باپیرانیان له ده‌ڤه‌ری بادینان تاوه‌كو به‌شیوه‌یه‌كی شایسته به‌خاك بسپێردرین .
|