له نامه‌یه‌كیدا سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا به‌رێز (دكتۆر محمد كورماز)، بۆ سه‌رۆكی یه‌كێـتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وێڕای رێز‌و سڵاوی تایبه‌تی‌و پیرۆزبایی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆز، له به‌شێكی نامه‌كه هاتووه: ئه‌مرۆ هه‌موومان پێویستیمان به گیانی هاوكاری ته‌بایی هه‌یه‌و مانگی پڕ خێری ره‌مه‌زانیش ئه‌وه‌ی فێر كردین كه به سۆز‌و ره‌حمه‌ته‌وه هاوكاری یه‌كتر بین‌و برایه‌تی‌و ته‌ناهی له‌ناو یه‌كتر بڵاو بكه‌ینه‌وه، بۆیه ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌م جه‌ژنه به‌سه‌ر ئێوه‌ی به‌رێزو سه‌رجه‌م موسڵمان به‌خێر بگه‌ڕێته‌وه‌و رێز‌و سڵاوی ئێمه‌ش قه‌بوڵ بكه‌ن.
دكتۆر محمد كورماز_ سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا/ 17/8/2011.
له به‌رامبه‌ریشدا سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان وڵامی بامه‌كه‌ی به‌رێزیانی داوه‌ته‌وه‌و وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی به نامه‌كه‌ی سه‌رۆكی كاروباری ئایینی توركیا هیوای خواستووه، كه به‌رێزیان په‌یامی زانایان بگه‌یه‌نێـه سه‌رووی خۆی به مه‌به‌ستی راگرتنی ئه‌و تۆپبارانه‌ی ماوه‌یه‌كه سنووره‌كانی هه‌رێمی گرتۆته‌وه. له به‌شێكی نامه‌كه هاتووه: زۆر خۆشحاڵبوم به پیرۆزبایی نامه‌كه‌ی به‌رێزتان‌و له لایه‌ن خۆشمانه‌وه به‌هه‌مان شێوه پیرۆزبایی گه‌رممان ئاراسته‌ی به‌رێز دكه‌ین‌و هیوادارین ئه‌م جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و ته‌بایی نێوانمان. له به‌شێكی تری هاتووه: به پێویستی ده‌زانین له‌و ده‌رفه‌ته داوا له به‌رێزتان بكه‌ین، كه هه‌وڵی جددی بده‌ن بۆ راگرتنی ئه‌و تۆپبارانه سنووریانه‌ی، كه زیانی زۆری به هاوڵاتیان‌و ناوچه‌كه گه‌یاندووه‌و ئه‌و كاره‌ش كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر برایه‌تی‌و نه‌ته‌وه‌یی دروست ده‌كات، هیوادارین ئه‌و جه‌ژنه ببێته مایه‌ی خێر‌و ئارامی بۆ هه‌موو لایه‌كمان.
مه‌لا عه‌بدوڵڵا مه‌لا سه‌عید
سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
|