به بۆنه‌ی كۆچی دوایی باوكم (محمود مه‌عروف گه‌ڵاڵی) به‌ناوی خۆم‌و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌مانه‌وه پڕ به دڵ سوپاس‌و پێزانینمان ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ڕێزانه ده‌كه‌ین كه به‌ژداریان له‌گه‌ڵ كردین‌و له خه‌می ئێمه‌یان كه‌م كرده‌وه.
سوپاسی زۆرمان بۆ مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان له‌گه‌ڵ ته‌واوی لق‌و ناوچه‌كان‌و مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان‌و گشت حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و ته‌واوی مامۆستایانی ئایینی ده‌ڤه‌ره جیاجیاكانی كوردستان.
هه‌روه‌ها زۆر سوپاسی گشت ریش سپی‌و كه‌سایه‌تیه‌كانی باڵه‌كایه‌تی‌و ده‌ره‌وه‌ی باڵه‌كایه‌تی‌و تێكڕای گه‌نج‌و لاوه‌كان‌و سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كوردستان‌و لق‌و مه‌ڵبه‌ندو ناوچه‌كانی گشت حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و دۆستان‌و خزمان‌و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی ئه‌ركیان له‌و پرسه كێشا ده‌كه‌م.
هیوادارم خوای گه‌وره پاداشتی هه‌موو لایه‌ك بداته‌وه‌و، له خزمایه‌تی‌و دۆستایه‌تی ئێمه كه‌متان نه‌كات، دووباره سوپاس بۆ هاوخه‌می‌و هه‌ڵوێستی به‌رێزتان.
له‌گه‌ڵ رێزم
براتان
مه‌لا دلشاد گه‌ڵاڵی
ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی زانایان
|