ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه 18-٩-٢٠١١ له شاری تاران كۆنگره‌ی یه‌كه‌می بێداری ئیسلامی دووه‌م رۆژی كاره‌كانی به‌ڕێوه ده‌بات، كۆنگره‌كه به‌به‌شداری (600) بیرمه‌ندو زانا‌و كه‌سایه‌تی ئیسلامی له (80) وڵات و (400) كه‌سایه‌تی و زانای ناوخۆی ئێرانه، له كوردستانیش به‌ڕێز سه‌رۆكی یه‌كێتی زاانیان به ره‌سمی له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆنگره‌كه به‌شداره‌و له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی.
له‌و باره‌وه سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان بۆ سایتی زانایان گووتی: له رۆژی یه‌كه‌مدا هیچ ده‌رفه‌تی به‌شداریكردنی هیچ كه‌سێك نه‌بوو قسه بكات، چونكه ئه‌وان به‌رنامه‌ی رۆژی یه‌كه‌میان دانا بوو، كه زیاتر وتارخوێندنه‌وه بوو، هیچ توێژینه‌وه‌و گفتوگۆی تێدا نه‌بوو، به‌تایبه‌تی رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران وتارێكی پێشكه‌ش كرد‌و تیشكی خسته سه‌ر شوۆڕشه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی‌و چه‌ند پرسێكی دیكه، بۆیه ئومێ> ده‌كه‌ین رۆژی دووه‌م به هه‌مان رۆژی یه‌كه‌م ته‌نها وتار خوێندنه‌وه نه‌بێت، به‌ڵكو پێویسته ده‌رفه‌ت بدرێت گفتوگۆ بكرێت‌و، كۆمه‌ڵێك پرسی دیكه‌ی جیهانی ئیسلامیش هه‌ن پێویسته قسه‌و باسیان لێوه بكرێت، بۆیه ده‌خوازین ئه‌مڕۆ ئه‌و ده‌رگایه بكرێته‌وه به‌تایبه‌تی ئێمه وه‌ك كورد كۆمه‌ڵه شتێ:ی گرنگمان ئاماده كردووه، ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر بڵندگۆی كۆنگره‌كه بیگه‌یه‌نین.
|