به بانگهێشتی ره‌سمی، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی دیاری بواری كاروباری ئیسلامی له هه‌رێمی كوردستان بۆ كۆنگره‌ی رابوونی ئیسلامی له تاران بانگ كران، له‌وانه هه‌ر یه‌ك له سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان‌و ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌و ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی تێدا بوون.
دوێنێ كۆنگره‌كه ده‌ستی به كاره‌كانی كرد‌و، تێیدا دیارترین كه‌سایه‌تی ئێرانی به‌شداریان كرد‌و قسه‌یان تێدا كرد، ئه‌مڕۆش له دووه‌م رۆژی كۆنگره‌كه، سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به سایتی زانایانی راگه‌یاند، كه ئه‌وان ئه‌مڕۆ دوای نیوه‌ڕۆ كۆنگره‌یان به‌جێهێشتووه، هه‌رچه‌نده هه‌ڵسوڕێنه‌رانی داوایان لێی كردووه نه‌ڕوات به‌ڵام ئه‌و سووربووه له‌سه‌ر جێهێشتنی كۆنگره‌كه.
له باره‌ی هۆكاره‌كانی به‌جێهێشتنی كۆنگره مامۆستا مه‌لا عه‌بدولا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به سایتی زانایانی راگه‌یاند: ئێمه به‌شداریمان كرد، چونكه به ره‌سمی بانگهێشت كرابووین‌و د، ئێمه‌ش رێزمان له‌و داوه‌تنامه‌یه گرت، پێشتریش ئاگادارمان كردنه‌وه، كه ئێمه قسه‌مان له كۆنگره‌كه ده‌بێت‌و، به رێگه‌ی ئیمێلیشه‌وه وتاره‌كه‌مان بۆ ناردن، وتاره‌كه به‌ناونیشانی (واجبات الصحوه الإسلامیه فی تأمین حقوق الشعوب) تێیدا تیشكمان خستبووه سه‌ر مافه زه‌وت كراو‌و پشتگوێخراوه‌كانی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان، ئه‌وانیش وه‌ڵامیان داینه‌وه، ئێمه سووربووین له‌سه‌ر قسه‌كانمان چونكه سه‌ركرده‌ی هه‌ر چوار وڵاتی داگیركاری كوردستانی لێ بوون.
له رۆژی یه‌كه‌م پێیان راگه‌یاندین، كه ته‌نها وتاره ره‌سمیه‌كان ده‌خوێندرێنه‌وه، بۆیه هیچ باس‌و توێژینه‌وه‌یه‌ك پێشكه‌ش ناكرێت، ئه‌و رۆژه ئێمه هه‌ر خه‌ریكی گوێگرتن بووین، گووتیان رۆژی دووه‌م ده‌رفه‌تتان ده‌ده‌ین، كه‌چی رۆژی دووه‌م به بیانووی نه‌مانی كات گووتیان ته‌نها چه‌ند وتارێك ده‌خوێندرێنه‌وه، كه ئێمه خۆمان ده‌ستنیشانمان كردوون، دوای مشتومڕێكی زۆر وتارێكیان به كورد دا، ئه‌ویش به‌وه‌ی به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌دین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی بیخوێنێته‌وه، له‌وه‌ش زۆر غه‌دریان لێكردین، چونكه هه‌ر كه‌سێك قسه‌ی ده‌كرد، كاته‌كه‌ی كراوه بوو، له‌وانه نێجیری‌و سه‌نیگالی‌و فه‌له‌ستینی‌و ... به‌ڵام وتاری كورد كه‌متر له (5) ده‌قیقه گووتیان ده‌بێ كۆتایی به وتاره‌كه بهێنن، دوای ئه‌وه من كشامه‌وه، هه‌رچه‌نده داوایان لێكردم نه‌كشێمه‌وه، به‌ڵام من سوور بووم.
هه‌ره‌ها سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان زیاتر قسه‌ی بۆ سایتی زانایان كرد‌و گووتی: له‌و كۆنگره‌یه زۆر به روونی دیار بوو، كه ئێران ده‌یه‌ویست به‌و شێوه بڕوات، كه ئه‌وان ده‌یانه‌وێت، هه‌ر بۆیه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی له جیهانی ئیسلامی‌دا رابوونی ئیسلامی له ناو سوننه زۆر زیاتر‌و فراوانتره، كه‌چی زیاتر له (90%)ی به‌شدار بووان شیعه بوون، له هه‌موو ئه‌و وتارانه‌ی خوێندرانه‌وه، باسی ته‌واوی شۆڕشه تازه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی كرا، به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سوریا نه‌كرا، ته‌نها به چه‌ند موداخه‌له‌یه‌كی كه‌م نه‌بێت، له كاتێكدا كورد‌و عه‌ره‌بی سونن له سوریا رۆژانه به ده‌ستی به‌عسی‌و دار‌و ده‌سته‌كه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د شه‌هید‌و بریندار ده‌كرێن، تا له به‌یانی خیتامیش باسی هه‌موو شۆڕشه‌كان كرا، كه‌چی له‌وێش باسی سوریا تێدا نه‌كرا، ئێمه‌و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش له مداخه‌له‌كان باسی زوڵم‌و سته‌می رژێمی سوریامان كرد، به‌ڵام وه‌كو وتار كه‌س قسه‌ی نه‌كرد.
له ئێرانیش هیچ مه‌لایه‌كی كوردیان بانگهێشت نه‌كردبوو، كه‌چی ساڵانه نزیكه‌ی (100) مه‌لای كوردی دانیشتووی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌شداری ده‌كرد، ته‌نها یه‌ك مامۆستای ئیختیار نه‌بێت، ئه‌ویش تاقه‌تی ئه‌و سه‌رئێشه‌ی نه‌بوو.
سه‌رۆكی زانایان له درێژه‌ی قسه‌كان باسی عێراقیه به‌شداربووه‌كانیشی كرد، گووتی: هه‌موو تائیفه شیعه‌كانی عێراق وتاریان هه‌بوو، هه‌ر له سه‌دریه‌كان‌و بنه‌ماڵه‌ی حه‌كیم‌و مالیكی‌و... به‌ڵام هیچ وتاریان به سوننه‌كانی عێراق نه‌دا، كه‌چی به‌شداریش بوون. به كورتی سیاسه‌تی كۆنگره به شێوه‌یه‌ك بوو كه سیاسه‌تی ئێران ده‌یه‌ویست تا بیكاته ده‌رفه‌تێك بۆ خۆ نزیكخستنه‌وه له شۆڕشه نوێیه‌كانی جیهانی عه‌ره‌بی‌و، به هیچ شێوه‌یه‌كیش رێگه‌ی شتێك نه‌درا، كه خواستی ئێرانی له‌سه‌ر نه‌بێت وه‌ك مافه‌كانی كورد‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی گه‌لی سوریا، كه من باسێكی تێر‌و ته‌سه‌له‌م له‌سه‌ر كورد ئاماده كردبوو، دڵنیام له‌به‌ر ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی ده‌رفه‌تیان نه‌دام، چونكه پێشتر ئاماده‌یی خۆیان ده‌ربڕی، به‌ڵام دواتر په‌شیمان بوونه‌وه. له‌به‌ر ئه‌و هۆیانه‌و هۆی دیكه وه‌كو سه‌رۆكی زانایانی ئایینی كوردستان كۆنگره‌كه‌مان به‌جێهێشت، هه‌رچه‌نده داوای گه‌ڕانه‌وه‌و به‌شداریكردنی زیاتریان كرد، به‌ڵام من سووربووم له‌سه‌ر نه‌گه‌ڕانه‌وه.
|