(41) ساڵ به‌ر له ئێستا له رۆژی (21/9/1970) له گه‌لاڵه‌ی ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی به ئامادهبوونو سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دامه‌زراو، یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی خۆی گرێدا، له ساڵیادیدا مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركردووه، كه تێیدا وێڕای پیرۆزباییكردن له زانایان‌و ئهندامو لایه‌نگرانی، جه‌غت له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایانه ده‌كاته‌وه، كه له پێناوی دامه‌زرا، كه خۆی له مافه پیشهییو ئایینی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كان ده‌بینێته‌وه، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه رۆژی چوارشه‌مه (21/9/2011) كاتژمێر (9)ی به‌یانی تا كاتژمێر (1)ی دوای نیوه‌ڕۆ له باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی پێشوازی له میوانان ده‌كه‌ن.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی به‌یاننامه‌كه‌یه:
به‌یاننامه‌ی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌بۆنه‌ی یادی (41) مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنیه‌وه
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَاعْتَصِمُوا بِحَبْلِ اللَّهِ جَمِيعًا وَلَا تَفَرَّقُوا)
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی (41) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له ته‌واوی مامۆستایان‌و زانایانی ئایینی به گشتی ئهندامو دۆست‌و لایه‌نگرانمان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌ین.
له‌م یاده مهزنو شكۆیه‌دا كه (41) ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی تێده‌په‌ڕێت، كه له (21/9/1970) له گه‌ڵاڵه‌ی باڵه‌كایه‌تی به ئامادهبوونو سه‌رپه‌رشتی مه‌لا مسته‌فای بارزانی دامه‌زرا، هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌ڵێن به مامۆستایانی ئایین‌و هاووڵاتیانی خۆشه‌ویستمان ده‌ده‌ین، به‌ده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌مایانه‌ی له سه‌ره‌تاوه یه‌كێتی زانایان له‌سه‌ری دامه‌زرا، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له وه‌دیهێنانی مافه ره‌واكانی مامۆستایانی ئایینی‌و پاراستنی بنه‌ما ئایینیه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و قوڵكردنه‌وه‌ی هه‌ستی دینداری له نێو تاكه‌كانی كۆمهڵگاو پشتیوانیكردن له مافه نهتهوهییو نیشتیمانییه‌كانی گه‌له‌كه‌مان‌و، قوڵكردنه‌وه‌ی سۆزی كوردایه‌تی‌و هه‌ستی نیشتیمانیانه له نێو گهنجو تهمهندارهكانمان.
له‌م یاده‌دا جارێكی دیكه داوا له مامۆستایانمان ده‌كه‌ین به حیكمهتو لێزانینه‌وه به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاری بانگه‌وازی‌و خزمه‌تكردن به ئایین‌و خاك‌و وڵاتمان.
هه‌وره‌ها داوا له په‌رله‌مانی كوردستان‌و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین ده‌ستیان درێژكهن بۆ ئاوڕدانه‌وه له ژیان‌و گوزه‌رانی زانایانی ئایینی، كه زۆر مافی ئیداری هه‌یه، زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كان وه‌ریان گرتووه، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا لێی بێبهشنو، به‌ڵێن به زانایانی ئایینی ده‌ده‌ین كه به‌رده‌وام بین‌و داكۆكیكار ده‌بین له به‌رگریكردن له زانایان‌و به‌ده‌ستهێنانی سه‌رجه‌م مافه‌كانیان.
دووباره ئه‌م یاده له هه‌مووان پیرۆز بێت‌و هه‌ر شه‌كاوه بێت ئاڵای پیرۆزی كوردستان.
مه‌كته‌بی ته‌نفیزی
یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان
20/9/2011