به بۆنه‌ى ساڵیادی دامه‌زراندنى یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان؛ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان كرد ئه‌مه‌ش ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
به ناوى خواى مه‌زن و دلۆڤان؛
به‌رێزان سه‌رۆك و ئه‌ندامانى مه‌كته‌بى ته‌نفیزى یه‌كێتى زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان؛ سڵاوى خواتان لێ بێت؛ به بۆنه‌ى 41 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى یه‌كێتی زانایانى ئایینى ئیسلامى كوردستان ، گه‌رمترین پیرۆزبایى له ئێوه‌ى به‌رێز و ته‌واوى زانایانى ئایینى پیرۆزى ئیسلام له كوردستان ده‌كه‌م. هیوادارم له سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ى كه یه‌كێتییه‌كه‌تان له‌سه‌رى دامه‌زرا، به‌رده‌وام بن له خزمه‌تكردنى ئایینى پیرۆزى ئیسلام و په‌روه‌رده‌كردنى خه‌ڵك له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕى نه‌ته‌وه‌یى و پره‌نسیپه دروسته‌كانى ئه‌و ئایینه پیرۆزه له خۆشه‌ویستى و لێبورده‌یى و پێكه‌وه ژیان و وه‌ستان دژ به دیارده‌ى تیرۆر‌و پشتگیریكردن له ئه‌زموونى هه‌رێمى كوردستان كه به‌رهه‌مى خوێنى شه‌هیدان و خه‌بات و تێكۆشانى گشت پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستانه كه ئێوه‌ى به‌رێز رۆڵێكى به‌رچاوتان له‌و تێكۆشان و خه‌باته هه‌بووه و هه‌میشه‌ش پاڵپشتێكى پته‌و بوینه له بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌له‌كه‌ماندا.
خوازیارم ئامانجى كاركردنى یه‌كێتییه‌كه‌تان كه یادگارییه‌كى به‌نرخى بارزانیى نه‌مره ، پاراستنى یه‌كریزى و یه‌كهه‌ڵوێستى گه‌لى كوردستان بێت به تایبه‌تى له‌م هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌یدا.
خواى مه‌زن پشت و په‌ناتان بێت
مسعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
20/9/2011 |