له نامه‌یه‌كیدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی زانایان ناردراوه، دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له لێژنه‌ی نه‌زاهه راگه‌یاند‌و، تێیدا هۆكاره‌كان بۆ ئه‌وه ده‌گێڕێته‌وه ئه‌وان ته‌نها به ناو ئه‌ندامی ئه‌و لێژنه‌یه‌ن، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قی نامه‌كه‌یه:
بۆ/ به‌رێز سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان
بابه‌ت/ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه
سڵاو و رێز:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه لیژنه‌ی ده‌ستپاكی(نه‌زاهه)له‌په‌رله‌مانی كوردستان به‌داخه‌وه رۆڵی گرنگی خۆی نابینێت،وه زیاتر له پێنج مانگه كار و چالاكی وه‌كو پێویست تیا ئه‌نجام نه‌دراوه،ئه‌ویش به‌هۆی ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه،وه دیار نه‌بوونی ئه‌نجامیان،وه چاره‌سه‌ر نه‌كردنی ئه‌م كێشه‌یه چ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان یا له لایه‌ن فڕاكسیۆنه‌كانه‌وه. وه له‌به‌ر گرنگی كار و پسپۆڕی ئه‌م لیژنه‌یه به‌رده‌وام له‌لایه‌ن میدیاكان و خه‌ڵكه‌وه په‌یوه‌ندیمان پێوه ده‌كرێت بۆ به‌دواداچونی كێشه‌كانیان،بێ ئه‌وه‌ی بتوانین هیچیان بۆ بكه‌ین.ئێمه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نین له‌ناو لیژنه‌یه‌كدا بمینێینه‌وه كه ته‌نها به‌ناو تیایدابین و به‌كرده‌وه ئه‌م لیژنه‌یه بونی نه‌بێت، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه بڕیارمدا ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌م له‌م لیژنه‌یه‌ی به‌به‌ڕێزتان رابگه‌یه‌نم،وه داواكارم به پێی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان فه‌رمان بفه‌رموون به‌كاری پێویست.
له‌گه‌ڵ رێز‌و تقدیرم....
د.بشیر خلیل حه‌داد
ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان
وێنه‌یه‌ك بۆ/
به‌ڕێز سكرتێری په‌رله‌مان
به‌ڕێز سه‌رۆكی فڕِاكسیۆنی كوردستانی
به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی فڕِاكسیۆنی كوردستانی
به‌ڕێز لیژنه‌ی نه‌زاهه له په‌رله‌مانی كوردستان
به‌ڕێز به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباره‌ی په‌رله‌مان