رۆژی 18/9/2011 رۆژنامه‌ی (ئێنده پێندت ئۆن سه‌ندای) به‌ڕیتانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنێكی بڵاوكرده‌وه، كه له‌گه‌ڵ زانا‌و بانگخوازی ناسراوی جیهانی ئیسلامی پاكستانی (شێخ محمد تاهیر قادری) به‌رپرسی ده‌زگای (منهاج القرا‌ن) له كه‌نه‌دا سازیدابوو، كه ناوبراو به‌بۆنه‌ی 11ی سێپتێمبه‌ر‌و، كۆنگره‌ی (ئاشتی له پێناو مرۆڤایه‌تی)ی‌دا، باس له ئاشتی‌و به یه‌كه‌وه ژیان‌و په‌یامی ئیسلامی میانڕه‌و ده‌كات.
له به‌شێكی وته‌كانیدا هاتووه: كاتی ئه‌وه هاتووه جیهان به‌تێكڕایی‌و گه‌نجانی موسڵمان به‌تایبه‌تی، ئه‌وه بزانن كه : ئیسلام نوێنه‌ری ئاشتی‌و لێبوردن‌و خۆشه‌ویستیه بۆ مرۆڤایه‌تی‌و، له‌گه‌ڵ توندڕه‌وی‌و كوشتن‌و بڕین هه‌ڵ ناكات.
شایانی باسه: ده‌زگای (منهاج القرا‌ن) كه بانگخوازی ناوبراو به‌ڕێوه‌یده‌بات، زیاتر له 5000 ئه‌ندامی هه‌یه له به‌ڕیتانیا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه 80 نوسینگه‌ی دیكه‌ی هه‌یه له جیهاندا‌و، كار بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی بیری میانڕه‌وی ئیسلامی ده‌كات له نێو گه‌نجان.
|