وێڕای سووده زۆره‌كانی وازهێنان له جگه‌ره، سودێكی دیكه‌یش زیادی كرد‌و، زیاتر هانی دوركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره ده‌دات، كه ئه‌میش چاڵاك كردن‌و به‌هێزبوونی كه‌سایه‌تییه.
پێگه‌ی (هێڵس دای نیوز)ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكرده‌وه: توێژه‌رانی زانكۆی (میسوری) ئه‌وه‌یان بۆ شی بۆته‌وه، كه جگه‌ره‌كێشان –به‌تایبه‌ت له‌نێوان هه‌رزه‌كاران‌و، ته‌مه‌نی خوار 35 ساڵی- هۆكاری توشبوونه به هه‌ڵه‌شه‌یی‌و توڕه‌بوونی بێ مه‌به‌ست‌و ئامانج.
هه‌ر له‌كۆڵینه‌وه‌كه‌دا هاتووه: كه ئه‌و گه‌نجانه‌ی جگه‌ره‌ده‌كێشن زیاتر مه‌یلی شه‌ڕانگێزی‌و ئاژاوه‌یان هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی وازهێنانیان له جگه‌ره هێواش هێواش ئاسایی ده‌بنه‌وه.
|