: به‌رواری 7/9/2011 به‌سه‌رپه‌رشتیاری ل ، لق و له‌باره‌گای لق كۆبونه‌وه‌ی ووتارخوێنانمان ئه‌نجامداو تێیدا باسمان له‌وه‌كرد كه‌پێویسته له‌م وتاره‌ماندا پیرۆزبایی ساڵی تازه‌ی خوێندن له مامۆستا‌و قوتابیان بكه‌ین و قوتابیان هان بده‌ین كه‌زۆربه‌جیدّیات و به‌نیه‌تێكی باشه‌وه‌و به‌ڕێزو ئیحتیڕام بۆمامۆستاكانیان ده‌ست به‌خوێندنی ساڵی تازه‌یان بكه‌نه‌وه ، وه‌باسی گه‌وره‌یی عیلم وزانستیان بۆبكه‌ین . وه له‌وتاره‌كانیشدا وشیاریبده‌ینه موسوڵمانان كه‌پێویسته به‌هه‌موولایه‌ك هه‌وڵی ئه‌وه‌بده‌ین كه‌كوڕان وكچان لێك جیابكرێنه‌وه .وه‌ئه‌وبابه‌ته‌ی كه‌له‌سایتی زانایانیشمان بڵاوكرابۆوه له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته كه‌له‌ولایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكابۆساڵی خوێندنی 2011 نزیكه‌ی له 400 قوتابخانه كوڕان وكچانیان لێكجیاكراونه‌وه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی زانستی قوتابیه‌كان . ئه‌م بابه‌ته‌مان ڕامانكێشاو به‌وتاربێژه‌كانمان ڕاگه‌یاند بۆزیاتر به‌رچاو ڕۆشنیان له‌م باره‌وه . پاشانیش په‌یوه‌نییه‌كی ته‌له‌فۆنیمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز قائم‌مقامی قه‌زای پشده‌ر كرد و داوای وتاربێژه‌كانمان پێ ڕاگه‌یاند و به‌ڕێزیشیان به‌ڵێنی پێداین كه هه‌رچی له‌توانایاندابێت بیكات و به‌ڵێنی كردنه‌وه‌ی دوو قوتابخانه‌ی كچانی پێداین یه‌ك له ناوشارو ئه‌وی تریش له‌به‌ری ڕاپه‌ڕین . ئێمه‌ش لایخۆمانه‌وه زۆر سوپاسمانكردو هیوای هه‌نگاوی باشتریشمان پێیانه .... |