هه‌روه‌ك بڕیار بوو رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 17/9/2011 له شاری به‌غدا، به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی ناوچه جیاجیاكانی عیراق، كۆنگره‌یه‌كی فراوان له ژێر ناونیشانی (مؤتمر الدعوة الاسلامية) ی ئه‌نجومه‌نی زانایانی عێڕاق به‌ڕێوه‌چوو.
له لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێز مامۆستا شێخ به‌هائه‌دین نه‌قشبه‌ندی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كه سه‌رپه‌رشتیاری شاندی به‌شداربووی كۆنگره‌ی ناوبراو بوو، له لێوانێكیدا تایبه‌ت به‌سایتی زانایان گوتی: له‌سه‌ر داوای ئه‌نجومه‌نی زانایانی عێڕاق، به‌شداریمان كرد له چواره‌مین كۆنگره‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه، كه له ژێر ناونیشانی (مؤتمر الدعوة الاسلامية) به‌ڕێوه‌چوو.
به‌ڕێزیان زیاتر گوتی: ئه‌وخاڵانه‌ی كه له كۆنگره‌كه‌دا وتوێژی له‌سه‌ركرا، بریتی بوون له: هه‌ڵسه‌نگاندنی كاری بانگخوازی زانایانی ئاییننی دوای روخانی رژێمی به‌عس‌و، خۆپێشاندان‌و شۆڕشه‌كانی جیهانی ئیسلامی به‌تایبه‌ت سوریا، هه‌روه‌ها گفتوگۆكرا له‌سه‌ر ئه‌گه‌رو چۆنیه‌تی پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی باڵای تایبه‌ت به سوننه، وه‌ك مه‌ڕجه‌عێكی شه‌رعی.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، مامۆستا شێخ به‌هائه‌دین گوتی: بابه‌تێكی دیكه‌ی كۆنگره‌كه بریتی بوو له هه‌ڵسه‌نگاندنی داواكردنی فیدڕالیه‌ت بوو بۆ ناوچه سوننیه‌كان، وه‌ك هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌و به رای زۆرینه‌ی به‌شداربووان، وه‌ك مافێكی دروست‌و له‌جێ باسی لێوه‌كراو، هه‌رده‌م پێشكه‌وتن‌و ئاوه‌دانی كوردستانیان بۆ ئه‌م باسه به‌نمونه ده‌هێنایه‌وه.
له درێژه‌ی وته‌كانیدا زیاتر گوتی: به‌شداربووانی كۆنگره‌ی(مؤتمر الدعوة الاسلامية) وێڕای سه‌رسام بوونیان، كۆشش‌و هه‌وڵی یه‌كێتی زانایان به‌رز ده‌نرخاند‌و، دوای هاوكاری‌و په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامیان له زانایانی كوردستان ده‌خواست.
ئه‌مه‌و شاندی یه‌كێتی زانایان دوای ته‌واو بوونی كۆنگره‌ی ناوبراو، سه‌ردانی ژماره‌یه‌كی به‌رچاوی زانایانی ئایینی ناسراوی شاره‌كه‌یان كرد، كه دیارترینیان سه‌ردانی دكتۆر ئیسماعیل ته‌ها جێگری دكتۆر عبدالغفور سامه‌ڕائی بوو، كه له‌لایه‌ن خۆیه‌وه به‌ڕێزیان وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی خۆی به سه‌ردانی شاندی یه‌كێتی زانایان، پشتوانی‌و هه‌ماهه‌نگی خۆی دوپاتكرده‌وه‌و، هیوای سه‌ركه‌وتنی خواست.