ئا:سایتی زانایان
له وێنه‌یه‌كی سه‌رنج راكێشدا، كه پێگه‌ی یانه‌ی (بایرن میونخی) ئه‌ڵمانی تازه بڵاویان كردۆته‌وه، یاریزانی موسڵمانبووی فه‌ره‌نسی ریبێری، دیار ده‌كه‌وێت له نيَو یاریزانه‌كان‌و ده‌سته‌ی یانه‌كه، ئه‌وه‌ی له ویَنه‌كان سه‌رنج راكێشه سه‌رجه‌م به‌شداربووان به یاریزان‌و ده‌سته‌ی كارگێڕیه‌وه هه‌موویان په‌رداخێكی ئاره‌قیان بده‌سته‌وه‌یه، ته‌نها ئه‌و یاریزانه موسڵمانه نه‌بێـت كه ئاره‌قی به ده‌سته‌وه نه‌گرتووه، ئه‌وه‌ش موسڵمانان فێری ئه‌وه ده‌كات، كه له هه‌موو كات‌و شوێنێكدا په‌روه‌ردیگاری خۆیان له بیر بێت‌و ره‌چاوی به‌جێ هێنانی فه‌رمانه‌كانی خوا بكه‌ن‌و له خراپه‌و گوناهه‌كانیش دووركه‌ونه‌وه.
ریبێری یاریزانی یانه‌ی بایرن میونخ‌و هه‌ڵبژارده‌ی كه‌ڵه‌شێره‌كانی فه‌ره‌نسا، دوای ئه‌وه‌ی به ئیسلام ئاشنا بوو موسڵمانێتی خۆی راگه‌یاند‌و، له میانی كتێبێكیدا، كه تایبه‌ت به ژیانی خۆی بڵاوی كردۆته‌وه، باس له‌و ساته گرنگانه ده‌كات، كه تێیدا موسڵمان بوو، كه دوای موسڵمانبوونه‌كه‌ی ناوی خۆی له ریبێرییه‌وه گۆڕی بۆ بیلال‌و چه‌ند جارێكیش سه‌فه‌ری حه‌جی كردووه‌و، له نێو یاریگاكایش هه‌میشه له كاتی به‌شداریكردن قورئان‌و دوعای موسڵمانانه ده‌خوێنێت.
ریبێری له كتێبه‌كه‌ی ده‌رباره‌ی موسڵمانبوونی ده‌ڵێت: هه‌ر له‌و كاته‌ی موسڵمان بووم، ئایینه‌كه‌م زۆر هانی دام بۆ ژیانی تۆپی پێ‌و هه‌روه‌ها هانده‌رم بوو بۆ ئه‌وه‌ی له ژیاندا زۆر متمانه‌م به خۆم هه‌بێت له ژیانی رۆژانه‌مدا، پێش ئه‌وه‌ی بچمه ناو یاریگا بۆ مه‌شقكردن یان بۆ یاریكردن نوێژێك ده‌كه‌م، كه ئه‌مه‌ش وا ده‌كات له رووی ده‌روونییه‌وه زۆر متمانه‌م به‌خۆم هه‌بێت.