مه‌لارسول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
به‌بۆنه‌ی سالیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایان به‌رێز كاك (عرفان عه‌زیز) سكرتێری یه‌كێتی قوتابیانی كوردستان به‌یاوه‌ری شاندێكی مه‌كته‌بی سكرتاریه‌ت سه‌ردانی لقی سۆرانی یه‌كێتی زانایانی كرد‌و له‌لایه‌ن به‌رێزان مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وكارگێرو ئه‌ندامانی لقه‌وه به‌گه‌رمی پێشوازی لێكرا.
به‌وبۆنه‌وه سكرتێری قوتابیان پیرۆزبای خۆی ئاراسته‌ی لقه‌كه كرد‌و هیوای خواست كه سه‌رجه‌م رێكخراو‌و وچین وتوێژه‌كانی كوردستان به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاوبنێن بۆزیاتر به‌ره‌وپێش بردنی ئه‌زموونی نه‌ته‌وه‌ی وكاربكه‌ن له‌پێناو به‌دیهێنانی زیاتری ئامانجه‌كانی گه‌لی كورد.
راشیگه‌یان كه‌له‌و بواره‌وه یه‌كێتی زانایان شان به‌شانی رێكراو ه‌كانی تر خه‌باتی نه‌پساوه‌ی هه‌یه‌و له‌بواری په‌روه‌رده‌ی وهۆشیاری نه‌ته‌وه‌ی تاكی كورد جێ په‌نجه‌ی روون وئاشكرایه كه‌ده‌بێ هه‌موومان شانازی پێوه بكه‌ین.
له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌رپرس وكارگێرانی لق سوپاسی خۆیان ئاراسته‌ی ناوبراو كرد بۆئه‌و سه‌رادنه‌و هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆخواستن.
|