مه‌لا رسول سیتكانی : راگه‌یاندنی لق
پێش نیوه‌رَۆی 20/9/2011سێ شه‌ممه به‌رێز مامۆستا مه‌لاخالد مه‌له‌كی به‌رپرسی لق وئه‌ندامانی لق به‌شداریان كرد له مه‌راسیمێكی كۆتای هێنان به‌دوو خولی فێربوونی كۆمپیۆته‌رو فیربوونی رێنووسی لاتینی كه له‌لایه‌ن (سه‌نته‌ری زانایان بۆرۆشنبیری ئاینی) بۆ50مامۆستای ئاینی سنوره‌كه سازكرابوو.
له مه‌راسیمه‌كه‌دابه‌رپرسی سه‌نته‌ر به‌رێز مه‌لاوه‌یسی مه‌لاسه‌عید سوپاسی لقی سۆرانی كردبۆ هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیان له‌گه‌ل سه‌نته‌رو سه‌رخستنی خووله‌كه به‌سه‌ركه‌وتووی .
هه‌رله‌میانه‌ی دابه‌شكردنی بڕوانامه‌كان به‌سه‌ر به‌شداربوانی خووله‌كان به‌رپرسی لقه‌كه‌مان چه‌ند بروانامه‌یه‌كی دابه‌شكربه‌سه‌ر مامۆستایانی به‌شداربوو.
دوای دابه‌شكردنی خه‌لات وبروانامه‌كانیش سیمینارێك له ژێر ناونیشانی (چۆنیه‌تی هه‌لس وكه‌وتكردن له‌گه‌ل مه‌زهه‌به فیقهیه‌كان )بۆبه‌رێز مامۆستا محمودگه‌لالی سه‌رپه‌رشتیاری په‌روه‌رده‌ی به‌رێوه چوو، كه‌تیایداتیشكی خسته سه‌ر سه‌ره‌تاو ئامانجی دروست بوونی مه‌زهه‌به‌كان وكاریگه‌ری ئه‌رێنیان وچۆنیه‌تی فتوادان له‌لایه‌ن زانایانی ئیسلامه‌وه رۆل وماندووبوونی سه‌رمه‌زهه‌به‌كانی به‌رزنرخاند .
پاشان كۆتای سیمیناره‌كه به‌چه‌ندین سه‌رنج وپرسیارو وه‌لامه‌وه له‌لایه‌ن به شداربوان وكۆڕگێر ده‌وله‌مه‌ندكرا.
|