راگه‌یاندنی ئه‌وقافی سۆران
له رێوره‌سمێكدا له هۆڵی زانایان به ئاماده‌بوونی وه‌یسی سه‌عید وه‌یسی به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران و زانایانی ئایینی كۆتایی هات به دوو خولی فێربوونی كۆمپیوته‌ر و خولێكی فێربوونی رێنووسی زمانی لاتینی كه سه‌نته‌ری زانایان بۆ رۆشنبیری ئایینی له ماوه‌ی رابردودا بۆ 50 مامۆستای ئایینی سازكرابوو.
له وته‌یه‌كی دا به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقافی سۆران كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره خولانه‌ی به گرنگ دانا و هیواشی خواست كه سه‌رجه‌م مامۆستایانی ئایینی سنوره‌كه سوود له‌و جۆره چالاكییانه وه‌ربگرن. |