سه‌ر له به‌یانی رۆژی (21/9/2011) ژماره‌یه‌ك زۆر له زانایانی ئایینی‌و شێخانی ته‌ریقه‌ت‌و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان‌و وه‌زیره به‌ڕێزه‌كان‌و حزب‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی‌و كه‌سایه‌تی‌و پیاو ماقوله‌كان سه‌ردانی باره‌گای مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایان‌و سه‌رجه‌م لق‌و ناوچه‌كانی یه‌كێتی زانایانیان كرد، یان به نامه‌و بروسكه پیرۆزباییان لێ‌كردن، به‌م بۆنه‌وه مه‌كته‌بی ته‌نفیزی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان به‌ناوی خۆی‌و سه‌رجه‌م لقه‌كانی زانایان سوپاس‌و پێزانینی خۆیان ئاراسته ده‌كه‌ن، ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی میوانه به‌ڕێزه‌كان نیشانه‌ی دڵسۆزی‌و خۆشه‌ویستیانه بۆ زانایانی ئایینی‌و هانده‌رێكی به‌هێزه بۆ خستنه به‌ری زیاتری گیانی خۆنه‌ویستی‌و كاركردن له پێناو خزمه‌تی زیاتر به زانایان‌و ئاین‌و پرسه نه‌ته‌وه‌یی‌و نیشتیمانیه‌كان، بۆیه به‌ڵێن ده‌ده‌ن له‌سه‌ر هه‌مان ئه‌و بنه‌ما‌و پرنسیپانه به‌رده‌وام بن، كه یه‌كێتی زانایان له پێناوی دامه‌زرا.
|