بڕیاره له رۆژانی (24-25-26)ی ئه‌م مانگه له وڵاتی میسر كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی ته‌سه‌وف له هۆڵی كۆنگره‌كانی زانكۆی ئه‌زهه‌ر ببه‌سترێت، كه كۆنگره‌كه به‌سه‌رپه‌رشتی‌و سه‌رۆكایه‌تی دكتۆر ئه‌حمه‌د ته‌یبی شێخی ئه‌زهه‌ر به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان به نوێنه‌رایه‌تی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری ده‌كات، هه‌ر له‌و باره‌وه مه‌لا عه‌بدوڵا مه‌لا سه‌عید سه‌رۆكی یه‌كێتی زانایان تایبه‌ت به سایتی (زانایان)ی راگه‌یاند: كۆنگره‌ی ته‌سه‌وف كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌و، به ناونیشانی (ته‌سه‌وف پڕۆگرامێكی ره‌سه‌نه بۆ چاكسازی)، دیاره منیش له كۆنگره‌كه به نوێنه‌رایه‌تی به‌ڕێز سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌شداری تێدا ده‌كه‌م، به‌و هیوایه‌ی كۆنگره‌كه له‌و ئاسته‌دا بێت، كه بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كرێت، به‌تایبه‌تی له بڵاوكردنه‌وه‌ی فیكری یه‌كبوونی موسڵمانان‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی گیانی لێبووردن‌و خۆشه‌ویستی‌و په‌یامی ره‌حمه‌تی ئیسلام.
|