ڕاگه‌یاندنی لقی چه‌مچه‌ماڵ
سه‌ر له به‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه 21/9/2011، به ئاماده‌بو‌ونی لێپرسرا‌وی لق و سه‌رجه‌م كارگێڕانی لق و لێپرسرا‌وی نا‌وچه‌كان و چه‌ند زانایه‌كی ئایینی سنوری لق ئاماده‌ی مه‌راسیمی یادی (41) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی یه‌كێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی بو‌ون و له‌و بۆنه‌یه‌دا به‌گه‌رمی پێشوازییان ده‌كرد له میوانانی ئه‌و بۆنه‌یه و به‌خێریان ده‌هێنان و شیرینیان پێشكه‌ش ده‌كردن له‌و یاده پیرۆزه‌دا .
شایه‌نی باسه چالاكییه‌كانی ئه‌م یاده له سنوری لقی چه‌مچه‌ماڵ له‌م چه‌ند خاڵه‌دا خۆی ده‌بینیه‌وه :
1- هه‌ڵواسینی چه‌ند لافیته‌یه‌ك كه ته‌عبیر بو‌ون له مێژ‌و‌وی یه‌كێتی زانایان و ئامانجه‌كانی و رێز و ئه‌ركی زانایانی ئایینی .
2- خوێندنه‌وه‌ی په‌یڕه‌و پڕۆگرامی نا‌وخۆی یه‌كێتی زانایان به بڵندگۆ كه ئاماده‌بو‌وان و خه‌ڵكێكی تر له ده‌ره‌وه گوێبیستی ده‌بو‌ون .
3- در‌وستكردنی د‌وانگه‌یه‌كی ئازاد كه سه‌رجه‌م لێپرسرا‌وی یه‌كه‌می یه‌كه ئیدارییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان و ڕێكخرا‌وه پیشه‌ییه‌كان و كه‌ساییه‌تییه‌كان ئازادانه ڕا‌و سه‌رنج و دڵسۆزی خۆیان بۆ یه‌كێتی زانایان و مامۆستایانی ئایینی ده‌رده‌بڕی .
4- له‌م یاده‌دا لقی چه‌مچه‌ماڵ پێشوازی كرد له سه‌دان كه‌س كه له ناویانداَ به‌ڕێزان (قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ر یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیس و پۆلیسی هاتو‌وچۆ و به‌ڕێوه‌به‌ری ئه‌وقاف و لێپرسرا‌وی یه‌كه‌می مه‌ڵبه‌ند و لقی لایه‌نه سیاسییه‌كان) ئاماده‌بو‌ون .
5- بۆ نانخواردنی نیوه‌ڕۆ (25) مامۆستای ئایینی میوانی لقی چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتی زانایان بو‌ون .
|